رێکخراوەی خاچی سوور و کارگوزاریەکانی نە ئاسایی جەزائری دەڵێن لە رۆژی سێشەممە ئاگرێک بە هۆێ فیوزێکی ئەلنتریکیەوە لە کامپێکی پەنابەراندا 18 کۆچبەری ئەفریکایی دەکوژێت و 43 کەسی تریش بریندار دەکات.
دەمە و دەست ناسنامە کوژراوەکان دیار نەبووە.
سەعیدە بنهەبیلیس سەرۆکی خاچی سووری جەزائری بە ئاژانسی فرانس پریسی ووت فیوزەکە بوەتە هۆێ تەقینەوەی گەرماوکەرێک و ئاگرەکە و ووتیشی هێشتا 27 کەس لە نەخۆشخانەدا تیماری دەکرێن.
شایانی ئاماژە پێکردنە هەر لە راپەرینی ساڵی 2011 کە ئاژاوە کەوتە لیبیا، جەزائر بوەتە هەرە باڵاترین شوێن لە ئەفریکای باکور بۆ ژیانێکی باشتر بۆ پەنابەرانی سەب سەهارا ،سۆماڵیا، جیبۆتی، کۆمۆروس، مۆریتنیا و سودان.