Accessibility links

هۆلاند لەگەڵ ئۆباما کۆدەبێتەوە بۆ دانانی نەخشە رێگایەک دژ بە دەوڵەتی ئیسلامی


Obama NATO France
Obama NATO France

سەرۆکی فەرەنساوی فرانسوا هۆڵاند ئەمرۆ سێشەممە دەگاتە واشنتن و بە دووای پشتێوانی دایە بۆ شەری راگەیندراوی نوێ دژ بە گروپی دەوڵەتی ئیسلامی پاش هێرشەکانی پاریس.

لە لایەکی ترەوە لە ئەوروپا هەوڵدانەکان بەردەوامە بۆ دەستگیرکردنی سەلاح عەبدولسەلام لە داێکبووی بەلژیک و گومانلێکراووی سەرەکی لە هێرشەکانی پاریس دا.

لە دەمێکدا پۆلیسی فەرەنساوی ووتی ئەوان لە لێکۆڵینەوەی کەمەربەندێکی خودکوژیدان لە هەمان شێوەی ئەوانەی کە لە هێرشەکانی پاریس دا بە کار هاتبوون و بە بێ تەقینەرەکەی لە سەبەتەیەکی خاک وخۆلدا لە مۆنتغوژ لە دەرەوەی پاریس.

هەر وەها لە لایەکی ترەوە واشنتن و پاریس شەریان دژ بە دەوڵەتی ئیسلامی چڕتر کردوونەتەوە کە فەرەنسا دەست بە یەکمین هێرشەکانی ئاسمانی کردووە لە کەشتیەکی فرۆکە هەڵگرەوە لە دەریای مدیتیرانە و وڵاتە یەکگرتووەکان داوای هاوکاریەکی نێۆنەتەوەی زۆرتر دەکات دژ بە گروپی جیهادیستەکان.

XS
SM
MD
LG