Accessibility links

مەترسییەکانی ڕادیکالیزم و قەیرانەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست


جیهادی و ئیسلامییە توندڕەوەکان لە شکڵێکی ترسناکتر و خوێناویتردا خۆیان رێکخستەوە، داعش لە گەشتێکی کۆشندەو مەترسیداری گەورەدایە لە خۆرهەڵاتەوە بۆ خۆرئاواو بە پێچەوانەوە....

شارەزایانی تیشک دەخەنە سەر ئەوەی کە پەنابەرێکی زۆر لە دوای جەنگی جیهانی یەکەم و دووەم تا ئێستاکەش روویان کردۆتە فەرەنسا و تیایدا نیشتەجێبوون، بەشێک لەنەوەی ئەم پەنابەرە کۆنانە یان ئەوەتا بوون بە فەرەنسی یان بوون بە موسڵمانێکی ئاسایی یان ئیسلامییەکی توندڕەو، هەندێک لەو توندڕەوانە لە فەرەنسادا ماونەتەوە و ئەوانی دیکەش خۆیان گەیاندۆتە داعش و هەڕەشە لە تەواوی فەرەنسا دەکەن.

لەوبارەیەوە ئاسۆ جەبار لە بەشی کوردی دەنگی ئەمریکا وتووێژێکی لەگەڵ توێژەر و شارەزا لە ئیسلامی رادیکاڵ دکتۆر عادل باخەوان سازدا.

دکتۆر عادل دەڵێت "ئەوانەی کە رادیکاڵ و پەڕگیرن، کە دەڕۆنە ئەو چوارچێوەیەوە کە زانستە کۆمەڵایەتیەکان پێیاندەڵێن تیرۆریست، ئەوانە لە 0.1% پێکناهێنن، ئەوەندە رێژەکەیان کەمە لەسەر ئاستی چەندایەتی، بەڵام بەداخەوە ئەم رێژە کەمە رێژەیەکی کەمی ئەکتیڤە و چالاکەو دەتوانێت خۆی بخاتە سەر شانۆکان."

هەروەها دەڵێت "هەموو ئەمانە گوزارشتن لە چەندین قەیرانی سیاسی و ئەخلاقی، ئابوری و کۆمەڵایەتی ناوەندێکی تایبەت، تا ئەو قەیرانانە چارەسەر نەکرێن وەک دوێنێ کە قاعیدەمان لە ئەفغانستان لەناوبرد و لەمڕۆدا داعشمان دروستکرد، ئەمڕۆ ئەگەر داعشیش لە رقە و موسڵ لەناوبەرین، لە سبەینێدا دەیان گروپی تر دروستدەبێتەوە، لەبەرئەوەی ئەو هەلومەرجە لەبارەی کە قاعیدەی لە دوێنێدا دروستکرد و داعشی لەمڕۆدا دروستکرد، سبەینێ لێرە دەبێت بۆئەوەی چەندین گروپی توندتر لە داعش دروستبکات".

دوای دە مانگ لە ھێرشە تیرۆریستییەکەی سەر گۆڤاری (چارڵی ھیبدۆ)، شاری پاریس جارێکی تر دەبێتە گۆڕەپانی ھێرشێکی گەورەی تیرۆریستی کە لە دووتوێدا 129 کەس دەکوژرێن و 354 کەس برینداردەکرێن. لە کاتژمێری 09:03 ی 13 ی نۆڤەمبەر شەش ھێرشی ھاوکاتی تیرۆریستییانە کرایە سەر چەندین ناوەند و باڕ و ریستۆرانتی شەقامە بەناوبانگەکانی شاری پاریس.

ھەموو ئاژانسەکانی ھەواڵ ئاماژە بەوەدەکەن کە ھێرشەکان بە چەشنێکی زۆر سیستەماتیکانە پیادەکراون و کاتی شوێنی زۆر قەرەباڵغ و پڕ لە ژیانیان بۆ ئەم کوشتارە ھەڵبژراردوە. ھەڵبژاردنی کاتەکان ئەوە دەردەخەن کە پێشوەخت پلانێکی تۆکمە بۆ ئەم ھێرشانە ئامادەکرابێت و ھەرەمەکیی نەبووبێت.

دەرەنجام لەم گفتۆگۆیەدا دکتۆر عادل باخەوان بە راڤاکاریی و سەرنجەکانی چەندین پرسیار و تێڕامانی گەورە دەوروژێنێت.

دەقی وتووێژەکە

please wait

No media source currently available

0:00 0:21:41 0:00

XS
SM
MD
LG