Accessibility links

رۆژنامەنوس و فۆتۆگرافەری کورد زمناکۆ ئیسماعیل بیستهەمین خەڵاتی رۆری پیک (Rory peck) ی نێو دەوڵەتی بەدەستهێنا


Zimnako Ismail

Zimnako Ismail

رۆژنامەنوس و فۆتۆگرافەری کورد زمناکۆ ئیسماعیل بیستهەمین خەڵاتی رۆری پیک (Rory peck) ی نێو دەوڵەتی بەدەستهێنا کەساڵانە لە وڵاتی بەریتانیا ئەو خەڵاتە دەدرێت.

زمناکۆ ئیسماعیل کە رۆژنامەنوس و فۆتۆگرافەرێکی فریلانسی کوردە لەکاتی رودانی کارەساتی شەنگال لە ٣ ئابی ٢٠١٤ توانیبوی لەرێگای رۆژئاوای کوردستانەوە ٢٠٠ کیلۆمەتری بیابان ببڕێت و خۆی بگەیەنێتە چیای شەنگال و دیۆکیۆمێنتی ئەو روداوە بکات.

زمناکۆ بە لەمیانی وتووێژێكدا لەگەڵ بەشی كوردی دەنگی ئەمریكادا وتی: ئەو خەڵاتە لە ڤیستیڤاڵی رۆری پیکی (Rory peck) ی نێودەوڵەتی بە من بەخشراو لەنێو سێ میدیاکاری فریلانسی جیهانی بۆ ساڵی ٢٠١٥ من وەک براوەی ئەو خەڵاتە دەستنیشانکرام.

زانیاری زیاتر لەدەقی ئەم وتوێژەدایە

XS
SM
MD
LG