Accessibility links

سالار مەحمود: تا مانگێکی تر ئەگەر ئەم پرسانە چارەسەری بۆێ نەدۆزرێتەوە حکومەت و پەرلەمان شەرعیەتی نامێنێت

  • Jani Diylan

Salar Mahmoud سالار مه‌حمود

Salar Mahmoud سالار مه‌حمود

لە رۆژی سێشەممە ژمارەیەک لە پەرلەمانتاران بە هۆێ گوایە" دۆخی نەخوازراوی یاسایی، سیاسی و ئابوری هەرێمی کوردستان بانگەوازێکیان بڵاو کردەوە کە تێدا داوای مانگرتنیان کردبوو لە یەكێک لە هۆڵەکانی پەرلەمان.

سالار مەحمود ئەندام پەرلەمانی کوردستان لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت" دوێنی بیرۆکەی مانگرتنی پەرلەمانتاران لە هۆڵی پەنا‌هگیری پەرلەمانی کوردستان خرایە بەردەم پەرلەمانتارانی کوردستان، خۆشبەختانە دەیان ئەندام پەرلەمان پشتگێری داخوازیەکەیان کرد کە بۆ پاراستنی شکۆێ پەرلەمان و هەر وەها بۆ هەنگاونانی کاریگەرانە بۆ چاکسازی لە بواری داهاتوو و خەرجدا وە هەر وەها پشتگێری کردنی ئەو داخوازی و ئەو نارەزایەتیانەی کە لە شار و شارۆچکەکانی کوردستاندا هەیە، لە دوێنی و تا ئەمرۆ لە هۆڵی پەناهگیری پەرلەمان خۆپێشاندانەکە بەردەوام بوو. کاک سالار هەر وەها ووتی لیستێک پێشکەش کرا پەێوەستە بەوەی کە ئەگەر بە زوویی لایەنە سیاسیەکان نەگەیشتنە رێکەوتن لەسەر پرسی یاسای سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان ئەوا پەرلەمانی کوردستان جارێکی تر دەست دەکات بەو کێشەیە و ئەرکی پەرلەمانە ئەو پرسە یەکلا بکاتەوە و هەر وەها بانگهێشتی وەزیرەکان و تا ئاستی لێپێچینەوە لەگەڵیاندا ئەگەر ئامادە نەبوون بێنە پەرلەمان بۆ ئەوەی مەسەلەی کێشانەوەی باوەرێ لێیان و هەر وەها پرسی داهاتوو و نەوت بە ئاشکرا بخرێتە بەردەست. کاک سالار دەشڵێت تا مانگێکی تر ئەم پرسانە چارەسەری بۆێ نەدۆزرێتەوە بە بێ چەند و چوون و بە بێ هیچ فیشارێک شەرعیەتی حکومەت و پەرلەمان لە رووێ یاساییەوە نامێنێت".

XS
SM
MD
LG