Accessibility links

تەقینەوەیەکی دیکە شاری حەسەکە دەهەژێنێت و 8 کەس دەبنە قوربانی


ئۆتۆمبیلێـکی بۆمبڕێژکراو لە باکوری شاری حەسەکە تەقیوەتەوە و لە ئاکامدا بە لایەنی کەم 8 کەس گیانیان لەدەسـتداوە کە سیانیان لە هێزەکانی یەپەگە بوون.

تەقینەوەکە دەوروبەری کاژمێر 11 ی پـێش نێوەڕۆ لە گەڕەکی "ناسرا" بووە و ئامانجی ئۆفیسی پەیوەندیـیەکانی یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) بووە.

محەمەد خەلۆ بەرپـرسی ئاسایشی گشتی ڕۆژئاوای کوردستان ژمارەی قوربانیـیەکانی بۆ دەنگی ئەمەریکا ڕاگەیاند کە 8 کەس گیانیان لەدەسـتداوە و سیانیان شەڕڤانی یەپەگە بوون. هەروەها بە دەیان کەسیش برینداربوون.

ئەمە سێـیەم تەقینەوەیە لە ماوەی دوو ڕۆژدا لەو شارە ڕووبدات کە لایەکی لە ژێر دەستی هێزەکانی حکومەتی سوریایە و لایەکی دیکەی لە ژێر کۆنترۆڵی هێزە کوردیـیەکاندایە.

please wait

No media source currently available

0:00 0:02:10 0:00

XS
SM
MD
LG