پێداچوونەوەی کۆنگریسی وڵاتە یەکگرتووەکان بە رێکەوتنامەی بەرنامەی ناوکی ئێران دەچێتە قۆناغی کۆتاییەوە و ئەمرۆ سێشەممە درێژە پێ دەدری لە کاتێکدا یاسادانەرانی وڵاتە یەکگرتووەکان لە پشووی یەک مانگەیان دەگەرێنەوە بۆ لەبەر چاوگرتنی ئەو پێوانانەی کە بە فیرمی سەواداکەی پەسەند نەکردووە.
کۆنگریس تا 17/9 لەبەر دەستدایە بۆ پێداچوونەوە بە تیرمەکان و دەنگدان بە ئا یان نە ، لە کاتێکدا وا دیارە زۆرتر لە دەر ئەنجامەکەی دڵنیان، هێشتا ئامادەکاری لە ئارادایە پرۆسەکە دەرئەنجامەکەی بە چ شێوەیەک بێت لە هەفتەکانی داهاتوودا.
گەورەترین پرسیار بە هەنگاوی یەکمەوە گرێدراوە کە ئەنجومەنی سینات و نوێنەران هەردوو لە لایەن کۆماریەکانەوە کۆنترۆڵ کراوە ئایا بریارێک پەسەند دەکات دژ بە رێکەوتنامەکە یان نە؟
لە ئەنجومەنی نوێنەران کۆماریەکان زۆرینەیان بەدەستە بۆ ئەوەی بە ئاسانی پێوانەکە پەسەند نەکەن. بەڵام کارەکان لە سینات ئاڵۆزترە کە لەوێدا کۆماریەکان زۆرینەکەی کەمتریان هەیە.