Accessibility links

شێرکۆ میروەیس: ئێمە پێمان خۆشە ئاوارەکان رۆژێکی زووتر بگەرێنەوە و شاندەکە بەڵێنی کار ئاسانیان دا

  • Jani Diylan

Sherko Mirwais

Sherko Mirwais

Salim Aljburi

Salim Aljburi

ئەمرو دووشەمبە 31/8 سەلیم جبوری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لەگەڵ شاندێکدا کە پێکهاتبوو لە ئارام شێخ مەحەمەد جێگری سەرۆکی پەرلەمان و وەزیری کۆچ و کۆچبەران و وەزیری بەرگری سەردانی خانەقینیان کرد بۆ لە نزیکەوە ئاگادار بوون لە رەوشی پەنابەرەکان لە شارەکەدا.

شێرکۆ میروەیس ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتمان کوردستان و لێپرسراوی مەڵبەندی 8 خانەقین لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت" ئێمە پێمان خۆش بوو ئەم شاندەی عێراق کە لە ئاستێکی باڵا بە سرۆکایەتی سەرۆکی پەرلەمان سەردانی خانەقینیان کرد، گرنگ بوو بۆ ئەوەی لە نزدکەوە رەوشی ئاوارەکان ببینن، گرنگ بوو بۆ بزانن خزمەتی ئێمە و بە دەنگەوە چوونی ئێمە لە چ ئاستێکدایە سەبارەت بە رەوشی ئاوارەکان، بە تاێبەتی خانەقین خۆێ کۆمەڵێک کەم و کۆریەکی هەرە گرنگی هەیە لە رووی کارگوزاریەکان چ لە پەیوەندی بە حکومەتی ناوەند وە یاخود حکومەتی هەرێمی کوردستان . کاک شێرکو هەر وەها دەڵێت سەرەرای ئەو هەموو کەم و کۆریانە خانەقین بۆ ماوەی فەرەتر لە ساڵێکە باوەش و ئامێزی بۆ سەرجەم ئەو هاووڵاتانە کردوەتەوە کە بە هۆێ هەڕەشەکانی داعشەوە حاڵ و ماڵی خۆیان بە جێ هێشتووە لە موسلەوە بۆ تەلەعفەر،بۆ تکریت، بۆ رومادی، بۆ بەغدا وە شار و شاروچکەکانی دیالی و ئەتوانم بڵێم ئێمە سەروێ سەد هەزار ئاوارەمان هەیە. کاک شێرکۆ دەشڵێت ئێمە وەکو لایەنی کوردی پێمان خۆشە ئەو خەڵکە رۆژێکی زووتر بەگەرێنەوە سەر حاڵ و ماڵ و ژ یانی ئاسایی خۆێان و شاندەکە بەڵێنیان دا لەو رووەوە بۆ گەرانەوەیان کار ئاسانی بکەن".

XS
SM
MD
LG