حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیری عیراق ده‌ڵێت هه‌وڵده‌دات پشتیوانی خه‌ڵکی به‌ده‌ستبهێنێت بۆ گوڕینی ده‌ستوری وڵاته‌که‌ی، له‌م ده‌مه‌ی کار بۆ نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵی و که‌مکردنه‌وه‌ی خه‌رجییه‌کانی حکومه‌ت ده‌کات.
هاوکات ڕۆژی چوارشه‌ممه، میلیشیا سوننه‌کانی سه‌ر به‌داعش هێرشیان کرده سه‌ر کاروانێکی له‌شکری له پارێزگای ئه‌نبار و 14 سه‌ربازیان کوشت.
عه‌بادی گوتی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ڕێز له ده‌ستوری ئیستاکه‌ی وڵات ده‌گرێت که له ساڵی 2005 دا دارێژراوه، به‌ڵام له‌وباوڕه‌دایه که‌موکۆری تێدایه. گوتیشی هه‌چ گۆرانکارییه‌ك له پرۆسه‌ی سیاسییه‌کان پێویستی به گۆڕانکاری له ده‌ستوردا هه‌یه.
عه‌بادی ڕۆژی چوارشه‌ممه ئه‌م قسه‌یه‌ی له‌میانه‌ی کۆنفرانسێك له به‌غدای پایته‌خت ڕاگه‌یاند.
له لایه‌کی تره‌وه گروپیکی میلیشیا سوننه‌کان هێرشیان کرده سه‌ر کاروانێکی له‌شکری له پارێزگای ئه‌نبار و له‌ئاکامدا به‌لایه‌ن که‌م 14 سه‌رباز کوژران و 10 تریش برینداربوون.