Accessibility links

به‌ختیار دۆغان: هێرشه‌ ئاسمانیه‌کانی تورکیا هه‌ر وا به‌رده‌وامه‌ و به‌رخۆدانی ئێمه‌ش له‌ سه‌ره‌وه‌یه‌ و تا ئێستا 5 گه‌ریلا گیانیان له‌ده‌ستداوه‌

  • Jani Diylan

PKK fighters

PKK fighters

چه‌ند رۆژێکه‌ فرۆکه‌ شه‌رکه‌ره‌کانی تورکیا به‌ خه‌ستی بۆمبارانی چیای قه‌ندیل و ده‌ڤه‌ره‌کانی پاراستنی میدیا ده‌که‌ن و ئاماری جیاواز له‌ باره‌ی زیانه‌کانه‌وه‌ بڵاو بوه‌ته‌وه‌.

PKK fighters

PKK fighters

​به‌ختیار دۆغان ووته‌ بێژێ هێزه‌کانی پاراستنی گه‌ل له‌ هه‌ڤپه‌یڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت" هه‌ر وه‌کو ده‌زانن ده‌مێکی درێژه‌ له‌سه‌ر بریاری سه‌رۆک ئاپۆ و که‌جه‌که‌ KCK ئێمه‌ پابه‌ندی ئاگر به‌س بوین و هێزی ئێمه‌ له‌ باکوری کوردستان و له‌سه‌ر هێلی سنوور به‌ بریاری بزوتنه‌وه‌ی ئازادی کوردستان له‌ به‌رامبه‌ر سوپاێ داگیرکه‌ر هیچ جم و جۆڵ و چالاکی له‌شکه‌ری، جم و جۆڵی گه‌ریلاکانمان نوبوو، به‌ڵام سوپای تورکیا هه‌میشه‌ شه‌ری پێفروشتین و ئێمه‌ش خۆمان دوور راگرت له‌ په‌رچوون و پێکدادان. کاک به‌ختیار هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت له‌شکه‌ری تورکیا به‌ ده‌یان فرۆکه‌ هێرشی بردوه‌ته‌ سه‌ر ناوچه‌کانمان و تا ئێستا 5 لێمان کوژراوه‌ و 7 یش بریندار بوونه‌ و زیانێکی زۆریش له‌ هاوڵاتیانی سڤیل و دار و باغچه‌ و درخته‌کانیش که‌وتووه‌ و تا ئێستا ئاگر له‌و ناوه‌ هه‌ر وا به‌رده‌وامه‌. کاک به‌ ختیار ده‌شڵێت هێرشه‌ ئاسمانیه‌کان له‌ 25، 26، 27، 28 هه‌ر وا به‌رده‌وام بوه‌.

XS
SM
MD
LG