له مه‌ڕاسیمی نوێژی هه‌ینی له تاران چه‌ندین جار دروشمه‌کانی دژ به ئه‌مه‌ریکا گوترانه‌وه وکو "مه‌رگ بۆ ئه‌مه‌ریکا"، ئەمە سه‌ره‌ڕای ڕێککه‌وتنی ناو‌کی له‌گه‌ڵ زلهێزانی جیهان له‌م هه‌فته‌یه‌دا که له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی تارانه‌وه پشتیوانی لێ کرا.
دروشمه‌که له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ک توندڕه‌وه‌وه ده‌گوترانه‌وه هاوکاتی مه‌لای کۆنه‌پارێز محه‌مه‌د عه‌لی مواحدی کرمانی مه‌ڕاسیمی نوێژی هه‌ینی له زانکۆی تاران به‌ڕێوه‌دەبرد.
کرمانی ستایشی وتووێژکه‌رانی ناو‌کی ئێرانی کرد بۆ هه‌وڵه‌کانیان له ڕێککه‌وتنی ناو‌کی و ڕه‌خنه‌ی له وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا گرت به هۆی سزا تونده‌کانی له‌سه‌ر ئێران.
دروشمی دژ به ئه‌مه‌ریکا شتێکی باوه بگوترێنەوە لە بۆنەکانی ئێران‌دا.
له سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌یه‌وه که ڕێککه‌وتنی ناو‌کی ئه‌نجام درا کۆنه‌پارێزه‌کانی ئێران ڕه‌خنه‌یان لێ گرت، به‌ڵام ژماره‌یه‌کی زۆر له ئێرانیه ئاساییه‌کان پێشوازیان له‌و ڕێککه‌وتنه کردووه و له سه‌ر شه‌قامه‌کانی وڵاته‌که‌یان خۆشحاڵیان ده‌ربڕی.