Accessibility links

لایه‌نه‌ تورکومانه‌کان کۆده‌بنه‌وه‌


لایەنە سیاسییەكانی توركمان لەسەر پرسی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان و دەستوور و جێگیركردنی مافەكانی تورکومانه‌کان ڕۆژی شه‌ممه‌ له‌ شاری هه‌ولێر كۆبوونەوە.

به‌ره‌ی تورکومان به‌شدای له‌م کۆبونه‌وه‌یه‌دا نه‌کرد. مونا قەهوەچی ئەندامی پەرلەمان لە فڕاكسیۆنی پێشكەوتنی توركمان به‌ ده‌نگی ئه‌مه‌ریکای ڕاگه‌یاند زۆربەی حزب و لایەنە توركمانیەكان لەسەر هەڵوێستی توركمانەكان لەسەر یاسای سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان و پرسی دەستوور و مافەكانی توركمانان كۆبوونەوە و پێمان وایە دەبێت سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە لایەن خەڵكەوە هەڵبژێردرێت نەک لە پەرلەمانەوە چونكە پەرلەمانی كوردستان نوێنەرایەتی تەواوی خەڵكی كوردستان ناكات.
هاوکات ئایدن مەعرووف، سەرۆكی فراكسیۆنی بەرەی توركمانی لە پەرلەمانی كوردستان به‌ده‌نگی ئه‌مه‌ریکای گوت ئه‌وان به‌شداریان له‌ کۆبونه‌وه‌که‌دا نه‌کردووه‌ و پێیان وایە دەبێت نێوەندگیری نێوان تەواوی حزب و لایەنە سیاسیەكانی هەرێمی كوردستاندا بكەن و پشتگیری تەنها لایەنێک ناكەن و ئەوانی تر پەراوێز بخەن بەڵكو بۆ ئەوان هەموویان وەكو یەكن و پێویستە سازان لە سەر پرسەكان بكرێت و دواجار هەموومان بگەینە ڕێککه‌وتنێک بۆ بەرێوەبردنی وڵاَت.

ده‌قی ڕاپۆرتی ئه‌حمه‌د زێباری.

please wait

No media source currently available

0:00 0:01:25 0:00
Direct link

XS
SM
MD
LG