Accessibility links

جێگرێـکی دیکەی سەرۆکی پـێشووی ئێران دەسـتگیردەکرێت


ئاژانسی دەنگ‌وباسی فەرمی ئێران دەڵێت جێگرێـکی دیکەی مەحمود ئەحمەدی نەژاد سەرۆکی پـێشـووی وڵاتەکەیان دەسـتگیرکراوە.

ئاژانسی IRNA لە زاری غوڵام حوسەین موحسینی گوتەبێژی دەزگای دادی ئێران بڵاویکردەوە کە گوتویەتی حەمید بەقائی جێـگری سەرۆکی پـێشوو ئەحمەدی نەژاد ڕۆژی دووشەممە دەسـتگیرکرا. ئاژانسەکە هیچ زانیاری زیاتری نەدا.

جێی وەبیرهێنانەوەیە لە مانگی یەک دادگای باڵای ئێران حوکمی زیندانی 5 سـاڵی بۆ محەمەد ڕەزا ڕەحیمی دەرکرد کە ئەویش جێـگرێـکی دیکەی ئەحمەدی نەژاد بوو. هەروەها دادگاکە بڕیاریشی داوە کە دەبێت 10 ملیار ڕیاڵ بە دەوڵەت بدات کە دەکاتە 300 هەزار دۆلار.

سزادانی ئەم کاربەدەسـتەی پـێشوو پاش ئەوە هات کە حکومەتەکەی پـێشووی بە سەرۆکایەتی ئەحمەدی‌‌ نەژاد بە گەندەڵیـیەکی ئێجگار زۆر تاوانبارکرا.

XS
SM
MD
LG