ته‌له‌فیزیۆنی فه‌رمی ئێران ڕایگه‌یاند له ڕووداوێـکی هاتوچۆدا له باکوری وڵاته‌که‌یان 24 گه‌شتیاری عێراقی گیانیان له‌ده‌سـتداوه و 16 ی دیکه برینداربوون.
که‌ناڵه‌که گوتی ڕووداوه‌که ڕۆژی سێشه‌ممه ڕوویداوه کاتێـک ئه‌و گه‌شتیارانه به پاسێـک له تارانه‌وه به‌ره‌و ده‌ریای قه‌زوین ده‌رچووبوون، به‌ڵام له ڕێگادا و له زنجیره چیای ئه‌لبورز پاسه‌که له ڕێگه‌که‌ی ده‌رچووه و له‌سه‌ر شاخه‌که‌وه بۆ ناو دۆڵێـک به‌ربووه‌ته‌وه.
هه‌تا ئاماده‌کردنی ئه‌م هه‌واڵه ڕانه‌گه‌یه‌ندراوه ئه‌و عێراقیـیانه خه‌ڵکی چ ناوچه‌یه‌کی عێراقن.