Accessibility links

ئێمه‌ و سیاسه‌ت: ئاکه‌په‌ و هه‌ده‌په‌ له‌ هه‌ڵبژاردنه‌کانی تورکیادا

  • Balen Salih

ڕۆژی 7 ی ئه‌م مانگه‌ ده‌نگده‌ران له‌ تورکیا ده‌چنه‌ سه‌ر سندوقه‌کانی ده‌نگدان و نوێنه‌رانی خۆیان بۆ په‌رله‌مانه‌ 550 کورسیه‌که‌ی وڵاته‌که‌ هه‌ڵده‌بژێرن.

له‌ ئێستادا سه‌نگیی سه‌رنجه‌کان له‌ هه‌ڵمه‌ته‌کانی هه‌ڵبژاردندا له‌سه‌ر دوو لایه‌نی ڕکابه‌ری ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ن.

پارتی داد و گه‌شه‌ پێدان (ئاکه‌په‌) زیاتر له‌ 10 ساڵه‌ له‌ هه‌ڵبژاردنه‌کاندا زۆرینه‌ی ده‌نگه‌کان به‌ده‌ست دێنێت، به‌ڵام ئێستا پێده‌چێت شێوازی به‌شداریه‌که‌ی پارتی دیموکراتی گه‌لان (هه‌ده‌په) ‌مایه‌ی نیگه‌رانیه‌کی زۆر بێت بۆ ئاکه‌په‌ به‌ تایبه‌تیش که‌ ئێستا پێشبینیه‌کی زۆر ده‌کرێت به‌وه‌ی هه‌ده‌په‌ بتوانێت ڕێژه‌ی له‌ سه‌دا ده‌ تێبپه‌ڕێنێت و ئیدی له‌گه‌ڵ ڕێژه‌کانی هه‌ردوو لایه‌نی ئۆپزسیۆن (جه‌هه‌په‌ و مه‌هه‌په‌) به‌ده‌ستی ده‌هێنن، شییانی ئه‌و ئه‌گه‌ره‌ زیادده‌بن که‌ چیی دی ئاکه‌په‌ نه‌توانێت به‌ ته‌نیا حکومه‌ت پێکبهێنێت.

به‌پێی سه‌رچاوه‌کانی هه‌واڵ له‌ تورکیاوه‌ ئه‌و فاکته‌رانه‌ی له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا ڕۆڵی خۆیان ده‌بینن لای ده‌نگده‌ر بریتین له‌ دۆسێکانی تایبه‌تن به‌ مافه‌کان و ئازادیه‌کانی تاک له‌ تورکیادا، ڕه‌وشی ئابوری و هه‌روه‌هاش دۆسێی ئاشته‌وایی له‌ تورکیادا.

دکتۆر ڕێبوار که‌ریم مه‌حمود:

زۆربه‌ی ئاماژه‌کان به‌و ئاڕاسته‌یه‌دان هه‌ده‌په‌ ڕێژه‌ی له‌ سه‌دا ده‌ له‌ هه‌ڵبژاردنه‌کانی تورکیادا تێده‌په‌ڕێنێت.

له‌ هه‌ڵمه‌ته‌کانی هه‌ڵبژاردندا ئاکه‌په‌ و هه‌ده‌په‌ش جه‌ختێکی زۆر ده‌که‌نه‌وه‌ له‌ دۆسێی کورد و گه‌یشته‌ ئه‌وه‌ی له‌م هه‌ڵمه‌ته‌ی هه‌ڵبژاردندا ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆکی تورکیا سه‌باره‌ت به‌ ئه‌گه‌ر و نه‌گه‌ره‌کانی جیابوونه‌وه‌ی کورد له‌ عێراقدا بڵێت "جیابونه‌وه‌ی كورد كێشه‌ی ناوخۆیی عیراقه‌و ئێمه‌ دژایه‌تی ناكه‌ین، كورد مافی خۆیه‌تی ده‌وڵه‌تی هه‌بێت."

به‌ڵام ئایا ئه‌م په‌یامه‌ی ئه‌ردۆغان کاریگه‌ری ده‌بێت به‌سه‌ر ده‌نگده‌ری کورده‌وه‌ له‌ تورکیادا به‌تایبه‌تیش کاتێک باس له‌ ڕه‌هه‌نده‌ ئاینزاییه‌کانی شه‌ڕی دژی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ده‌کرێت له‌ تورکیادا؟ له‌وانه‌ شه‌ڕه‌کانی کۆبانی.

ئایا هه‌ده‌په‌ ده‌توانێت ئه‌و ڕێژه‌ی له‌ سه‌دا ده‌یه‌دا تێبپه‌ڕێنێت که‌ پێویسته‌ بۆی؟

ئایا ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ ده‌بێته‌ گۆڕانی نه‌خشه‌ی هاوکێشه‌ سیاسیه‌کانی ناو تورکیا؟

هه‌ڵبژاردنێک له‌ تورکیا به‌ڕێوه‌یه‌ به‌ڵام کاردانه‌وه‌ له‌ هه‌رێمی کوردستانی عێراق زۆره‌، بۆچی؟

هه‌ده‌په‌ سه‌ربکه‌وێت یان سه‌رنه‌که‌وێت له‌ هه‌ڵبژاردندا، ئاڕاسته‌کان بۆ دۆسێی کورد له‌و وڵاته‌دا چۆن ده‌بن؟

دکتۆر ڕێبوار که‌ریم مه‌حمود له‌ به‌رنامه‌ی (ئێمه‌ و سیاسه‌ت) دا وه‌ڵامی ئه‌م پرسیارانه‌ و پرسیار و سه‌رنجه‌کانی ئێوه‌ی ئازیزیش ده‌داته‌وه‌:

XS
SM
MD
LG