Accessibility links

شه‌مال به‌شیری: کێشه‌ی سه‌ربه‌خۆیی کوردستان له‌ کارنامه‌ی سیاسی ئه‌و لیژنه‌دا نه‌بوه‌ که‌ سه‌ردانی واشنتنی کردووه‌

  • Jani Diylan

Shamal Bashiri

Shamal Bashiri

سه‌ردانی واشنتنی کردووه‌

سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان مه‌سعود بارزانی له‌ سه‌ردانی ئه‌م جاره‌یدا بۆ ئه‌مه‌ریکا وه‌کو له‌ ده‌رکه‌وتنه‌کانیدا باس ده‌کات له‌ هه‌ر سه‌ردانێکی تریدا بۆ وڵاته‌ یه‌کگرتووه‌کان به‌ گه‌شبینتر ده‌یبینی.

شه‌مال به‌شیری لێکۆله‌ری کاروباری رامیاری له‌ هه‌ڤپه‌یڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت" بێگومان له‌م قۆناغه‌دا په‌یوه‌نده‌ دیپلۆماتیکه‌‌کان چ له‌ ئاستی هه‌رێمی باشوری کوردستاندا، چ له‌ ئاستی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمی باشووری کوردستان یان هه‌ر پارچه‌یه‌کی تری کوردستاندا بێت، ئه‌مه‌ راستیه‌کی بێگومان و حاشا هه‌ڵنه‌گره‌ که‌ ئاسته‌که‌ی ئاستێکی جیاوازه‌ و واقعیه‌تێکه‌ چاو پێکه‌وتنه‌کانی ئه‌م قۆناغه‌ چاو پێکه‌وتنی جیاوازن، به‌ڵام ئه‌مه‌ تاێبه‌ت به‌ ئه‌مه‌ نییه‌ که‌ که‌سایه‌تیه‌کی تاێبه‌ت یان نوێنه‌رایه‌تی حیزبێکی تاێبه‌ت له‌ کوردستان به‌ پێی ئه‌مه‌ بێت، به‌ڵکۆ من له‌و بروایه‌دام که‌ ئه‌مه‌ گرێدراوی ئه‌و پرۆجکتۆره‌ سیاسیه‌، ئه‌م قۆناغه‌ سیاسیه‌ که‌ به‌ گشتی کورد توانیوه‌تی له‌ ماوه‌ی دوو ساڵی رابوردوودا له‌ ئاست رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راستدا تێپه‌ری بکا وه‌ به‌ تاێبه‌تیش ئه‌م هه‌نگاوانه‌ی که‌ له‌ ئاست باکوری کوردستاندا هاوێشتراوون که‌ کێشه‌ی کورد و سیمای پرسی کوردی له‌ ئاستی جیهانیدا گۆریوه‌ و کوردی هێناوه‌ته‌ قوناغێک که‌ له‌وه‌ به‌و دوواوه‌ به‌ شێوازێکی جیاوازتر سه‌ودا له‌گه‌ڵ پرسی کورد و نوێنه‌راتی سیاسی کورد له‌ ئاستی جیهانیدا بکردرێت. کاک شه‌مال هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت ئه‌م سه‌فه‌ره‌ چه‌نده‌ ئامانجێکی نێونه‌ته‌وه‌یی وه‌ یاخود دیپلۆماتیکی له‌ ئاستی جیهانیدا هه‌بوبێ، پێیم وایه‌ زیاتر مه‌سره‌حێکی ناوخۆیی هه‌بوو به‌ هوێ ئه‌و قوناغه‌ی پارتی دیمۆکراتی کوردستان له‌ ناوخۆ رووی بوه‌ته‌وه‌ له‌ زه‌حمه‌تی و ته‌نگاویه‌وه‌.

XS
SM
MD
LG