به‌ره‌ی نوسره‌ی سه‌ر به ئه‌لقاعیده به‌رپـرسیارێتی خۆی له هێرشه‌که‌ی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ی دیمه‌شقی پایته‌ختی سوریا ڕاگه‌یاند، ئه‌وه‌ی تیایدا جه‌نه‌ڕاڵێـکی له‌شکری کرابووه ئامانج.
هێرشه‌که له ناوچه‌ی ڕوکنه‌دین کرابوو، کاتێـک جه‌نه‌ڕاڵ محه‌مه‌د عید به‌ڕێوه‌به‌ری ده‌زگای دابینکردنی پـێداویستیـیه‌کانی له‌شکر بۆ باره‌گاکه‌ی ده‌ڕۆیشت خۆکوژێـک به‌سه‌ر ماتۆڕسکیلێکه‌وه خۆی به کاروانی ئۆتۆمبیله‌کانیدا ته‌قاندبۆوه.
کۆمه‌ڵه‌ی سوریا بۆ مافه‌کانی مرۆڤ بنکه له به‌ریتانیا ده‌ڵێت به‌پـێی سه‌رچاوه‌کانی له ناو وڵات هه‌واڵی هێرشه‌که‌ی نوسره پشـتڕاستکرده‌وه و گوتی پاش ئه‌وه‌ی خۆکوژه‌که خۆی ته‌قاندووه‌ته‌وه 2 چه‌کداره‌که‌ی دیکه نوسره که‌وتوونه‌ته شه‌ڕه ته‌قه له‌گه‌ڵ پاسه‌وانه‌کانی جه‌نه‌ڕاڵه‌که و له میانه‌ی ئه‌و شه‌ڕه‌شدا بۆمبێـکی دیکه ته‌قیوه‌ته‌وه. ده‌شڵێت سه‌ر ئه‌نجام 2 چه‌کداره‌که‌ی دیکه‌ی نوسره پاسه‌وانێـکی جه‌نه‌ڕاڵه‌که کوژران. هه‌روه‌ها جه‌نه‌ڕاڵه‌که و 2 پاسه‌وانی دیکه‌ی برینداربوون.
به‌ره‌ی نوسره له ڕێگه‌ی تویته‌ره‌وه به‌رپـرسیارێتی خۆی له هێرشه‌که ڕاگه‌یاند و نووسیویه‌تی 3 چه‌کداری به‌شـداریـیان له هێرشه‌که‌دا کردبوو.
گه‌واهیده‌رێـک به ئاژانسی ده‌نگ‌وباسی فڕانس پـرێسی گوتووه له پاش ته‌قینه‌وه‌ی ماتۆرسکیله‌که بۆ ماوه‌ی 15 خوله‌که شه‌ڕه ته‌قه بووه.