ڕۆژی یه‌کشه‌ممه جارێکی‌تر که‌سوکاری قوربانیانی ئه‌نفال خۆپیشاندانیان له به‌رده‌م دادگای پێداچوونه‌وه‌ی که‌رکوک گه‌رمیان ئه‌نجام دا و داوای ده‌ستگیر کردنی گومانبارانی ئه‌نفالیان کرد.
له‌لایه‌کی تریشه‌وه یه‌کێک له‌و گومانبارانه‌ی به تاوانی ده‌ستهه‌بوونی له ئۆپه‌راسیۆنه‌کانی ئه‌نفال ده‌ستگیر کراوه مانی له خواردن گرتووه.
ئه‌نوه‌ر حه‌مه‌لاو یه‌کێک له ڕێکخه‌ری خۆپیشاندانه‌که به ده‌نگی ئه‌مه‌ریکای ڕاگه‌یاند شاندی ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ری که بڕیار بوو به‌شداری خۆپیشاندانه‌که‌ی ڕۆژی یه‌کشه‌ممه بکات له بڕیاره‌که‌ی پاشگه‌ز بۆوه و داوای کرد ئێمه بڕۆین بۆ هه‌ولێر تا له‌گه‌ڵیاندا کۆبینه‌وه به‌ڵام ئێمه هێشتا بڕیارمان نه‌داوه.
زانیاری زیاتر له‌م ڕاپۆرته‌ی په‌یامنێری به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا دڵشاد ئه‌نوه‌ر ببیسته.