شانشینی عه‌ره‌بستانی سعودیه ده‌ڵێت ده‌یان سه‌رهه‌ڵداوی شیعه‌ی یه‌مه‌نی کوشتووه که هێرشێکی ئاست به‌رزیان کردبووه سه‌ر سنوری شانشینی سعودیه.
له ڕاگه‌یاندنێکدا وه‌زاره‌تی به‌رگری له ڕیاز ده‌ڵێت له‌و شه‌ڕه‌ی دره‌نگانێکی ڕۆژی 5 شه‌ممه‌ی هه‌رێمی نه‌جران سێ سه‌ربازی وڵاته‌که‌ش کوژراون.
وه‌زاره‌تی به‌رگری شانشینی عه‌ره‌بستانی سعودیه ده‌ڵێت سه‌رهه‌ڵداوانی شیعه‌ی یه‌مه‌ن هێرشیان کردۆته سه‌ر بنکه‌کانی پشکنین له‌سه‌ر سنور و ڕیازیش به هێزی زه‌مینی و به هێرشی ئاسمانیش به‌رپه‌رچی ئه‌و هێرشه‌یان داوه‌ته‌وه.
بڕوا وایه ئه‌مه‌ش گه‌وره‌ترین هێرشی سه‌رهه‌ڵداوانی یه‌مه‌ن بێت له‌و کاته‌وه‌ی له پێنج هه‌فته له‌مه‌وبه‌ره‌وه هاوپه‌یمانانی به سه‌رکردایه‌تی شانشینی عه‌ره‌بستانی سعودیه ده‌ستیان کردووه به هێرشه ئاسمانیه‌کان دژی سه‌رهه‌ڵداوانی حوثیه‌کان.
له هه‌فته‌ی ڕابردوودا ڕیاز ڕایگه‌یاند هێرشه ئاسمانیه‌کان که‌م ده‌کاته‌وه و ده‌شڵێت ئه‌و هێرشانه ئامانجه‌کانی خۆیانیان پێکاوه له لاوازکردنی سه‌رهه‌ڵداواندا که بڕوا وایه کۆماری ئیسلامی ئێران پشتیوانی‌یان لێبکات.
حوثیه‌کانی یه‌مه‌ن هاوسۆزی عه‌لی عه‌بدوڵا ساڵح، سه‌رۆکی پێشوی یه‌مه‌نن که له ساڵی 2012 دا له ده‌سه‌ڵات لادرا، هاوکاتی ئه‌وه‌ی به به‌هاری عه‌ره‌ب ناودێر ده‌کرێت.
سه‌رهه‌ڵداوانی حوثی ده‌ستیان گرت به‌سه‌ر سه‌نعا پایته‌ختی یه‌مه‌ن و عه‌بد ڕه‌بۆ مه‌نسور هادی سه‌رۆکی حکومه‌تی وڵاته‌که‌یان ناچار کرد ڕابکات به‌ره‌و عه‌ره‌بستانی سعودیه.