کۆمیته‌ی هێزه چه‌کداره‌کان له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مه‌ریکا پـرۆژه یاسای خه‌رجیـیه‌کانی ساڵی 2016 ی حکومه‌تی ئه‌مه‌ریکا بۆ وه‌زاره‌تی به‌رگری و هێزه چه‌کداره‌کان په‌سه‌ندکرد که له نێویدا پـێشـنیارکراوه ڕاسته‌وخۆ یارمه‌تی له‌شکری پـێشـکه‌ش بکرێت به هێزه‌کانی پـێشـمه‌رگه و هێزه سووننه‌کانی شه‌ڕی داعش ده‌که‌ن.
کۆمیته‌که ئه‌مڕۆ پـێـنجشه‌ممه له‌سه‌ر ماڵپه‌ڕه‌که‌ی ڕایگه‌یاند که‌وا به ده‌نگی 60 به‌رامبه‌ر به 2 ده‌نگ پـرۆژه یاسای ژماره H.R. 1735 په‌سه‌ندکرا.
له‌و پـرۆژه یاسایه باس له ژماره‌یه‌کی زۆری بابه‌تی چاکسـازی له نێو له‌شـکری ئه‌مه‌ریکا کراوه له‌گه‌ڵ خه‌رجیـیه‌کانی ده‌ره‌کی په‌یوه‌ست به کاروباری له‌شکری، له‌وانه ئۆکرانیا، ئه‌فغانسـتان و ئێران.
ماک ثۆرنبێری سه‌رۆکی کۆمیته‌که په‌یامێـکی له‌م باره‌یه‌وه ڕاگه‌یاند و تیایدا گوتی ته‌واوی ئه‌ندامانی کۆمیته‌که ده‌توانن شانازی به‌م پـرۆژه یاسایه بکه‌ن. گوتیشی هه‌نگاوه سه‌ره‌تایـیه‌کانیان داناوه بۆ پـرۆسه‌ی چاکسـازی گه‌وره له وه‌زاره‌تی به‌رگریدا به مه‌به‌ستی زیادکردنی تواناکانی له‌شکری ئه‌مه‌ریکا. له کۆتایدا گوتویه‌تی خوازیارن له چه‌ند هه‌فته‌ی داهاتوو له ته‌واوی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌راندا تاووتوێی پـرۆژه یاساکه بکرێت.
جێی ئاماژه‌یه له بڕگه‌یه‌کی پـرۆژه یاساکه‌دا باس له شه‌ڕی داعش کراوه و تیایدا پـشـتیوانی له داوایه‌کی سه‌رۆک ئۆباما کراوه بۆ خه‌رجکردنی 715 ملیۆن دۆلار بۆ کۆمه‌کردن و یارمه‌تیدانی هێزه‌کانی عێراق له‌م شه‌ڕه‌دا.
به‌ڵام کۆمیته‌که مه‌رجی داناوه و ده‌ڵێت پـێویسته 25% ی ئه‌و بڕه پاره‌یه ڕاسته‌وخۆ بۆ هێزه‌کانی پـێشـمه‌رگه و هێزه سووننه‌کان ته‌رخان بکرێت و 75% که‌شی ده‌مێنێته‌وه ڕاده‌گیرێت خه‌رج بکرێت هه‌تا ئه‌و کاته‌ی هه‌ردوو وه‌زیری ده‌ره‌وه و به‌رگری ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێن حکومه‌تی عێراق مه‌رجه‌کانی جێبه‌جێکردووه بۆ ئاشته‌وایی سیاسی له وڵاته‌که‌یدا. کۆمیته‌که ده‌شڵێت ئه‌گه‌ربێت و ئه‌وان نه‌یانتوانی ئه‌وه بکه‌ن، ئه‌وا با 60% پاره‌که ڕاسته‌وخۆ بۆ کورد و سووننه‌کان ته‌رخان بکرێت.
کاربه‌ده‌سـتانی عێراق له ئێسـتاوه زۆر نیگه‌رانن و چه‌ندان ڕاگه‌یاندن و لێدوانی ناڕه‌زایـیان له‌م باره‌یه‌وه داوه، هه‌رچه‌نده هێشـتا هه‌نگاوی زۆر ماون بنرێن تاوه‌کو ئه‌م پـرۆژه یاسایه له ته‌واوی کۆنگرێسدا په‌سه‌ند بکرێت که نزیکه‌ی 500 لاپه‌ڕه‌یه و کۆمه‌کی ڕاسته‌وخۆی پـێشمه‌رگه تیایدا له یه‌ک لاپه‌ڕه‌دا هاتووه.