Accessibility links

دکتۆر ئه‌رده‌ڵان مه‌حمود: که‌ی‌ کێشه‌کانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ته‌واو بوون کێشه‌ له‌ نێوان هه‌موو پێکهاته‌کانی تری عێراقدا دروست ده‌بێته‌وه‌

  • Balen Salih

دکتۆر ئه‌رده‌ڵان نوره‌دین مه‌حمود

دکتۆر ئه‌رده‌ڵان نوره‌دین مه‌حمود

له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا که‌ باسده‌کرێت هاوکاتی سه‌رهه‌ڵدانی ڕێکخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی هاوهه‌ڵوێستیه‌ک له‌ نێوان عێراقیه‌کاندا هاتۆته‌ ئاراوه‌ به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێی سه‌رنجه‌ هێشتاش دۆسێی ئاشته‌وایی عێراقیه‌کان ئاماده‌یی نییه‌ له‌ وڵاته‌که‌دا.

دکتۆر ئه‌رده‌ڵان نوره‌دین، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق ده‌ڵێت ده‌شێت یه‌کێک له‌ هۆکاره‌کان ئه‌وه‌ بێت لایه‌نی سوننه‌ له‌ عێراقدا ڕێبه‌رێکیان نییه‌ بتوانرێت بگوترێت نوێنه‌رایه‌تی هه‌موو سوننه‌ ده‌کات و ده‌شڵێت فاکته‌ری تریش هه‌ن له‌وانه‌ زۆربه‌ی لایه‌نه‌ سیاسیه‌کان سه‌ر به‌ شوێنێکی ترن.

له‌ میانه‌ی وتووێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح، دکتۆر ئه‌رده‌ڵان نوره‌دین ده‌ڵێت ئه‌و هاوهه‌ڵوێستیه‌ی ئێستا له‌ عێراقدا هه‌یه‌ کاتییه‌ و تا ئه‌و کاته‌ به‌رده‌وام ده‌بێت که‌ ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له‌ وڵاته‌که‌دا ده‌رده‌کرێت.

زانیاری زیاتر له‌ ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه‌:

XS
SM
MD
LG