له‌وه‌تای شه‌ڕ دژی ڕێکخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ده‌ستی پێکردوه قسه‌وباسی ئێچگار له‌سه‌ر یه‌کگرتنه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان زۆربوون، هه‌ڵبه‌ت هه‌وڵیش دراون، په‌رله‌مانیش بڕیاری خۆی هه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه دۆسێیه.
ئیستا هه‌ندێک سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵ ئاماژه به‌وه‌ده‌که‌ن هێزی چه‌کداری تورکمان و عه‌ره‌ب وه‌ک ده‌وترێت له‌ناوچه چێناکۆکهکان پێکبهێنرێن و سه‌ر به‌وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی هه‌ریم بن، ئایا له‌ئێستادا که ناکۆکیه‌کان زۆرن و قه‌یرانی ئاینزایی عێراق به‌شێوه‌یه‌کی به‌رچاو په‌ره‌ی سه‌ندوه ئه‌مه دۆسێیه‌کی هه‌ستیار نیه.
ئه‌گه‌ر ئه‌م هێزانه بجێته سه‌ر وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی کوهردستانی عێراق بمانه‌وێت و نه‌مانه‌وێت تێبینی له‌سه‌ر ده‌بێت به‌تایبه‌تی هه‌موو گوێمان له‌حه‌یده‌ر شه‌شۆ سه‌رکرده‌ی هێزی شه‌نگاڵ بوو ووتی چه‌ندین جار داوای کردوه هێزه‌که‌ی بچێته سه‌ر وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه به‌ڵام داواکه‌ی فه‌رامۆشکراوه.
له‌مباره‌یه‌وه ئه‌ندام په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستان و جێگری لیژنه‌ی کاروباری پیشمه‌رگه‌و شه‌هیدان دلێر مسته‌فا حه‌سه‌ن ده‌ڵیت هه‌نگاوه‌کانی یه‌کخستنه‌وه ده‌مێکه ده‌ستی پێکردوه و زۆر لهگرێکانی کراوه‌ته‌وه، کابینه‌کانی پێشوو 6 و 7 توانیان 12 لیوا له‌وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌دا یه‌کخه‌نه‌وه، ئه‌م خوله‌ی ئیستای حکومه‌تیش ده‌بێت تهواوکاربێت و گرێکانی ماون بکاته‌وه به‌تایبه‌تی هه‌موو لایه‌نه‌کان پشتیوانی ده‌که‌ن و ئه‌م کابینه‌یه‌ش بۆ دروستکردنی هیزێکی پرۆفێشناڵ ئه‌رکه له‌سه‌رشانی هێزه‌کانی 70 و 80 که نزیکه‌ی 100 هه‌زار پێشمه‌رگه‌یه یه‌کخاته‌وه.
ووریا کاڵێ ئه‌م وتوێژه‌ی له‌گه‌ڵ دلێر مسته‌فا حه‌سه‌ن ئه‌ندامی په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستانی عێراق کردوه.
زانیاری زیاتر له‌ده‌قی ووتوێژه‌که‌دایه.