Accessibility links

هونه‌ر حاجی جاسم: مه‌به‌ستی ئه‌وروپا له‌ جوڵاندنی دۆسێی ژینۆسایدی ئه‌رمینیه‌کان کۆت و به‌ند کردنی تورکیایه‌

  • Balen Salih

هونه‌ر حاجی جاسم

هونه‌ر حاجی جاسم

په‌رله‌مانی ئه‌وروپا له‌ بڕیارێکی نوێیدا داوا له‌ حکومه‌تی تورکیا ده‌کات تا کۆمه‌ڵکوژی ئه‌رمینیه‌کان به‌ ژینۆساید بناسێنێت.

دوابه‌دوای ئه‌م بڕیاره‌، سه‌ره‌ک وه‌زیری تورکیا په‌رله‌مانی ئه‌وروپای گوناهبارکرد به‌وه‌ی نیشانه‌کانی نه‌ژاد په‌رستی تیادا ده‌رکه‌وتووه‌.

ئه‌حمه‌د داود ئۆغڵو ده‌ڵێت "پێویست ناکات په‌رله‌مانی ئه‌وروپا ئه‌و جۆره‌ بڕیارانه‌ بدات که‌ ده‌بنه‌ مایه‌ی ڕق و کینه‌ به‌رامبه‌ر ئاین یان نه‌ژادێکی دیاریکراو."

هونه‌ر حاجی جاسم، پسپۆڕی زانسته‌ سیاسیه‌کان له‌ زانکۆی سۆران ده‌ڵێت، ئه‌م بڕیاره‌ی په‌رله‌مانی ئه‌وروپاسه‌باره‌ت به‌ ژینۆسایدی ئه‌رمینیه‌کان ڕه‌هه‌ندی ئابوری و سیاسیشی هه‌ن و ده‌شڵێت تورکیا ده‌یه‌وێت بگه‌ڕێته‌وه‌ سه‌ر فۆرمه‌ کۆنه‌که‌ی و ململانێ کردنی له‌گه‌ڵ شیعه‌گه‌راییدا و له‌گه‌ڵ وه‌هابیه‌کانیشدا به‌ڵام یه‌کێتی ئه‌وروپا به‌رده‌وام ته‌گه‌ره‌ ده‌خاته‌ به‌رده‌م ئه‌م شێوازی بیرکردنه‌وه‌یه‌ی تورکیا.

له‌ وه‌ڵامی پرسیارێکی به‌ڵێن ساڵح سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ئایا ئه‌وروپا چ زیانێک ده‌کات گه‌ر ئه‌ندامێتی یه‌کێتی ئه‌وروپا نه‌درێت به‌ تورکیا له‌ ده‌مێکدا زۆرێک له‌ سیاسه‌توانانی ئه‌وروپا ده‌ڵێن تورکیا ده‌روازه‌ گه‌وره‌که‌ی ئه‌وروپایه‌ به‌ ڕووی ڕۆژهه‌ڵاتدا، هونه‌ر حاجی سالم ده‌ڵێت له‌پاش ڕێککه‌وتنه‌ به‌راییه‌که‌ی نێوان ئێران و زلهێزه‌کانی جیهاندا تورکیا له‌ پێگه‌ی جیۆپۆڵه‌تیکی خۆی ده‌ترسێت.

سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ئێستا ناوی کوردیش دێت له‌ دۆسێی ژینۆسایدی ئه‌رمینیه‌کاندا، هونه‌ر حاجی جاسم پسپۆڕی زانسته‌ سیاسه‌کان له‌ زانکۆی سۆران ده‌ڵێت کورد به‌شداری هه‌بووه‌ له‌ دامه‌زراوه‌ی سه‌ربازی ده‌وڵه‌تی عوسمانلیدا به‌ڵام ژینۆسایدی ئه‌رمینیه‌کان به‌ سه‌رکردایه‌تی کورد نه‌کراوه‌ و هیچ به‌ڵگه‌یه‌کی دروست له‌ به‌رده‌ستدا نییه‌ ئه‌و جۆره‌ گوناهبارکردنه‌ بسه‌لمێنێت و ده‌شڵێت چونکه‌ بێبه‌ش کردنی تورکیا له‌ ئه‌ندامێتی یه‌کێتی ئه‌وروپا کاریگه‌ری نه‌رێنی ده‌بێت هه‌م به‌سه‌ر هه‌رێمی کوردستانی عێراقه‌وه‌ و هه‌میش به‌سه‌ر پرۆسه‌ی ئاشتی ناو تورکیاشه‌وه‌ بۆیه‌ ده‌ویسترێت کورد بخزێنرێته‌ نێو ئه‌م دۆسێیه‌وه‌.

زانیاری زیاتر له‌ ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه‌:

XS
SM
MD
LG