هه‌ڵبژاردنه‌کانی نیشتیمانی سودان ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه ده‌ستیپێکرد و ده‌نگده‌ران دڵنیان له‌وه‌ی ده‌نگ ده‌ده‌ن بۆ گه‌ڕێـکی تری سه‌رۆکایه‌تی بۆ عومه‌ر ئه‌لبه‌شیر و هه‌روه‌ها سه‌رکه‌وتنی پارتییه‌که‌ی پارتی کۆنگره‌ی نیشتیمانی، به‌هۆی بایکۆتکردنی پارتییه سه‌ره‌کییه‌کانی ئۆپۆزسیۆنی وڵاته‌که بۆ هه‌ڵبژاردنه‌کان.
عومه‌ر ئه‌لبه‌شیر ، که له‌لایه‌ن دادگایی نێوده‌وڵه‌تیـیه‌وه له‌سه‌ر تاوانه‌کانی شه‌ڕ داواکراوه، له‌وه‌تای ساڵی 1989 سه‌رۆکایه‌تی سودان ده‌کات و ده‌نگدانه‌که‌ی ساڵی 2010 ی بردبووه، ئه‌وه‌ی ئۆپۆزسیۆن ده‌ڵێت فرتوفێڵی تێداکرابوو.
له هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئه‌مڕۆدا، ده‌نگده‌ران ته‌نها سه‌رۆک ئه‌لبه‌شیر له‌به‌رده‌مدایه له‌گه‌ڵ چه‌ند کاندیدێـک که هێنده ناودار نین تاوه‌کو ببنه سه‌رۆکی وڵات له‌و هه‌ڵبژاردنه‌ی که هه‌تا ڕۆژی چوارشه‌ممه به‌رده‌وامده‌بێت.
یه‌کێتی ئه‌وروپا و وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا و نه‌روێژ هه‌ر هه‌موویان ڕه‌خنه‌یان له‌م هه‌ڵبژاردنه گرتووه و ده‌ڵێن نه‌بوونی دایالۆگی نیشتیمانی له سودان بۆته مایه‌ی ئه‌وه‌ی ئه‌و وڵاته پرۆسه‌یه‌کی گشتگیری سیاسی تێدا به‌ڕه‌وه‌نه‌چێت.
فیدریکا مۆغه‌رینی به‌رپرسی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی یه‌کێتی ئه‌وروپا ده‌ڵێت ئه‌و هه‌ڵبژاردنه ده‌رئه‌نجامێکی جێی متمانه و شه‌رعی له‌و وڵاته لێ ناکه‌وێته‌وه.