گه‌وره کاربه‌ده‌ستێکی ده‌زگای موخابه‌راتی له‌شکریی ڕوسیا ئاگاهی داوه سه‌باره‌ت به شییانی کاریگه‌رییه‌کانی ڕێکخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له ڕوسیادا.
میدیای ڕوسیا له زاری ژه‌نه‌راڵ سێرگیێ سمیرنۆڤ سه‌رۆکی ده‌زگای موخابه‌راتیی (ئێف ئێس بی) یه‌وه ده‌ڵێت توندڕه‌وه‌انی ڕێکخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ده‌ستیان کردووه به دزه کردن ده‌شڵێت ڕێکخراوه تێرۆریستیه‌کان سه‌نگییان خستۆته سه‌ر کارکردن له‌ناو باکوری قه‌وقازدا که زۆرینه‌ی دانیشتوانه‌کانی موسڵمانن.
هێزه سه‌ربازیه فێدڕاڵیه‌کانی ڕوسیا دوو شه‌ڕی کردووه له چه‌چان که له ئێستادا وه‌ک ئاژانسی ده‌نگ و باسی ئه‌سیۆشێتد پرێس ده‌ڵێت بۆته ناوچه‌یه‌کی ئارام تر له‌وه‌تای که‌وتۆته‌وه ژێر چاودێری ڕه‌مه‌زان کادیرۆڤ که کرملن پشتیوانی ده‌کات.
له‌وه‌تای بڵاوبوونه‌وه‌ی یاخیبوونی ئیسلامی له ناوچه‌کانی باکوری قه‌وقازدا ته‌قینه‌وه و کوشتنی ئه‌فسه‌ره‌کانی سه‌پاندنی یاسا بووبوونه دیارده‌یه‌کی به‌رچاو.
سمیرنۆڤ ده‌ڵێت ده‌زگا موخابه‌راتیه‌کانی وڵاته‌که مه‌زه‌نده‌یان کردووه نزیکه‌ی 1700 که‌سی ڕوسیایی په‌یوه‌ندییان کردووه به توندڕه‌وانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامیه‌وه تا به‌شداری بکه‌ن له شه‌ڕه‌کانی عێراق و سوریادا.