وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران ده‌ڵێت تاران توانایی هه‌یه بگه‌ڕێته‌وه سه‌ر هه‌مان ئاستی جموجۆڵی ناو‌کی ئه‌گه‌ر بێتوو ڕۆژئاوا له ڕێککه‌وتنه ناوکیه‌که بکشێته‌وه که بڕیاره له مانگی شه‌شدا ڕێککه‌وتنی کۆتایی مۆر بکرێت.
موحه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف ده‌ڵێت ئێران بۆ جیهانی ده‌سه‌لمێنێت که وابه‌سته‌ی په‌یمانه‌کانی خۆیه‌تی و هه‌روه‌ها نیشانی جیهانیشی ده‌ده‌ین که لایه‌نی تر هه‌ن به پێچه‌وانه‌وه کار دژی ئێران ده‌که‌ن و ده‌شڵێت هه‌ر کاتێک ئاسایشی نیشتیمانی ئێران که‌وته به‌ر مه‌ترسیه‌وه له لایه‌نی به‌رامبه‌ره‌وه ئه‌وجا ئێران بڕیار ده‌ده‌ات چۆن و به چ هه‌نگاوێک وه‌ڵامی خۆی بداته‌وه.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران ده‌ڵێت هه‌ر کاتێکیش ڕێکه‌وتنه‌که که‌وته قۆناغی کۆتایی ئه‌وا به‌بێ هیچ چه‌ند وچونێک ئه‌و بژاره‌یه‌ی ئێران پارێزراوه و ئه‌گه‌ر لایه‌نه‌که‌ی تر پێشێلکاری له ڕێککه‌وتنه‌که‌دا کرد ئه‌وا ئێران ده‌توانێت بگه‌ڕێته‌وه هه‌مان ئاستی به‌رنامه ناوکیه‌که‌ی خۆی له پێش ڕێککه‌وتنه‌که.
هاوکات له شیکارییه‌کی فه‌رمی ئیسرائیل‌دا که‌موکوڕیه‌کانی ئه‌م ڕێککه‌وتنه ناوکیه خراونه‌ته ڕوو و ئه‌مه‌ش وه‌ک سه‌رچاوه‌یه‌ک لێی ده‌ڕوانرێت بۆ ئه‌و نیگه‌رانی و ناڕه‌زاییانه‌ی به‌نیامین نه‌ته‌نیاهۆ سه‌ره‌ک وه‌زیری ئیسرائیل هه‌یه‌تی له‌سه‌ر ڕێککه‌وتنه‌که.
له ڕاپۆرته‌که‌ی ئۆفیسی به‌ڕێز نه‌ته‌نیاهۆ ئاماژه به ژماره‌یه‌ک که‌موکوڕی کراوه له‌وانه، لاوازیی سیسته‌می پشکنینی دامه‌زراوه ناوکیه‌کانی ئێران و هه‌روه‌هاش نادیاری له‌وه‌ی چی به‌سه‌ر یۆرانیۆمی پیتێندراوی عه‌مبارکراوی ئێران‌دا دێت.
سه‌رۆک براک ئۆباما له وتاره هه‌فتانه‌ییه‌که‌ی ڕۆژی شه‌ممه‌یدا باسی له‌وه کرد که ئێران ئه‌و مه‌تریاڵانه عه‌مبار ناکات که پێویستن بۆ دروستکردنی چه‌کی ناو‌کی به‌کار بهێنرێن.
له ڕێکه‌وتنه‌که‌ی ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ی نێوان شه‌ش زلهێزه‌که‌ی جیهان و ئێران‌دا ڕۆژی 30 ی مانگی شه‌ش دانراوه وه‌ک دوا واده بۆ مۆرکردنی ڕێکه‌وتنی کۆتایی.