Accessibility links

زلهێزانی جیهان و ئێران له‌سه‌ر چوارچێوه‌ی ڕێکه‌وتنێـک بۆ به‌رنامه‌ ناوکیـیه‌که‌ ڕێـکده‌که‌ون


ئه‌مه‌ریکا و زلهێزانی دیکه‌ی جیهان له‌گه‌ڵ ئێران ده‌ڵێن له‌سه‌ر چوارچێوه‌ی ڕێکه‌وتنێـک بۆ به‌رنامه‌ ناوکیـیه‌که‌ ڕێـکه‌وتوون و هه‌تا 30 مانگی شه‌ش ڕێکه‌وتنـنامه‌که‌ داده‌ڕێژن.

فێدێریکا مۆغێرنی به‌رپرسی کاروباری ده‌ره‌وه‌ی یه‌کێتی ئه‌وروپا به‌یاننامه‌یه‌کی هاوبه‌شی ڕاگه‌یاند و گوتی هه‌نگاوێـکی زۆر گرنگ نراوه‌ و ڕێکه‌وتوون له‌سه‌ر لابردنی هه‌موو سزاکانی ئه‌مه‌ریکا و یه‌کێتی ئه‌وروپا له‌سه‌ر ئێران به‌و مه‌رجه‌ی ئێران به‌ ته‌واوی پابه‌ندی ڕێـکه‌وتنه‌که‌ ببێت.

به‌پـێی ئه‌و چوارچێوه‌یه‌ی له‌سه‌ری ڕێـکه‌وتوون نابێت ئێران بۆ ماوه‌ی 15 سـاڵ هیچ ده‌زگایه‌کی ناوکی بۆ پـیتاندنی یۆرانیۆم دابمه‌زرێنێت. ئه‌گه‌ر بێت و ئێران هه‌ر کاتێـک پابه‌ندی ته‌واوی ڕێـکه‌وتنه‌که‌ نه‌بێت ئه‌وا هه‌موو سزاکانی ده‌درێته‌وه‌ به‌سه‌ریدا.

جه‌واد زه‌ریف وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران لای خۆیه‌وه‌ گوتی ڕێکه‌وتنه‌که‌ نیشـانی ده‌دات به‌رنامه‌ ناوکیـیه‌که‌ی ئێران بۆ کاری ئاشتیخوازانه‌یه‌ و هه‌ر بۆ کاری ئاشتیخوازانه‌ش ده‌مێنێته‌وه‌ و له‌ هه‌مان کاتدا ڕێکه‌وتنه‌که‌ ڕێگه‌ ناگرێت له‌وه‌ی بۆ مه‌به‌ستی سیڤیلی به‌کاربهێنرێت.

جان کێری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا له‌ تویته‌ره‌که‌ی نووسیویه‌تی "ڕۆژێـکی گه‌وره‌یه‌" ، یه‌کێتی ئه‌وروپا و گروپی 5+1 و ئێران ئێستا پـێوانه‌یان هه‌یه‌ بۆ چاره‌سه‌رکردنی مه‌سه‌له‌ سه‌ره‌کیـیه‌کانی په‌یوه‌ست به‌ به‌رنامه‌ ناوکیـیه‌که‌.

XS
SM
MD
LG