Accessibility links

زانا عه‌بدولڕه‌حمان: به‌ هیچ شێوه‌یه‌ک نابێ رێگا بدرێت هێرش بکرێته‌ سه‌ر په‌رله‌مانتارێک یان هه‌ر که‌سێکی تر

  • Jani Diylan

Zana Abdulla

Zana Abdulla

ئه‌مرۆ له‌ ناو په‌رله‌مانی کوردستاندا دوو له‌ په‌رله‌مانتار‌انی سه‌ر به‌ پارتی دیموکراتی کوردستان هێرشیان کرده‌‌ سه‌ر عه‌لی حه‌مه‌ سالح په‌رله‌مانتاری گۆران و کاردانه‌وه‌یه‌کی زۆری لێکه‌وته‌وه‌.

زانا عه‌بدولڕه‌حمان ئه‌ندام په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستان له‌ هه‌ڤپه‌یڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت" له‌و کاته‌دا من له‌ ناو په‌رله‌مان بووم و سه‌رۆکی په‌رله‌مان و سکرتێر و جێگریش له‌سه‌ره‌وه‌ بوون له‌ شوێنی خۆیان، دوو په‌رله‌مانتاری پارتی له‌گه‌ڵ عه‌لی حه‌مه‌ ساڵح له‌ گفت و گۆ بوون، لێم نزدیکبوون به‌ڵام ‌ ناوه‌رووکی گفت و گۆیه‌که‌ به‌ باشی گوێ لێ نه‌بوو، ئه‌وه‌ بوو ئه‌و دوو په‌رله‌مانتاره‌ لیان دا و هێرشیان برده‌ سه‌ر تا ئێمه‌ فریا که‌وتین له‌ یه‌کترمان جیا کرده‌وه‌. کاک زانا هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت دوواتر که‌ له‌ زاری خودی عه‌لی ساڵح گوێمان لێ بوو که‌ بینیمان گوایه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ پێشتر ووتارێکی نووسیوه‌ له‌سه‌ر سه‌رۆکی هه‌رێم وه‌ براده‌رانی پارتی به‌ تاێبه‌ت ئه‌و دوو په‌رله‌مانتاره‌ پییان وایه‌ گوایه‌ (تشهیر) ی تییایه‌ به‌ سه‌رۆکی هه‌رێم. کاک زانا ده‌شڵێت ئه‌وه‌ کردارێکی نه‌ باش بوو بۆ پارتی که‌ براده‌رانی پارتی خۆشیان ئه‌ویان به‌ هه‌ڵویستی فه‌رمی پارته‌که‌یان نه‌ ئه‌زانی.

XS
SM
MD
LG