Accessibility links

فڕۆکەکانى هاوپەیمانان پاڵپشتى هێرشەکانى پێشمەرگە دەکەن


 **
**

لە کاتێکدا فڕۆکەکانى هاوپەیمانان لە رێگەى وەشاندنى گورزى ئاسمانیەوە لە بنکە و بارەگاکانى داعش ، پاڵپشتى سوپاى عێراق و حەشدى شەعبى ناکەن بۆ گرتنەوەى شارى تکریت ، بەڵام لە هێرشکردنە سەر ناوچەکانى خۆرئاوا و باشورى کەرکوک پاڵپشتى هێزى پێشمەرگەیان کردووە و بنکە و بارەگاکانى داعشیان بە چڕى بۆردومانکردووە.

حەسەن محەمەد ئەندامى ئەنجومەنى پارێزگاى سەڵاحەدین ، بە دەنگى ئەمەریکاى راگەیاند"ئەگەر فڕۆکەکانى هاوپەیمانان بەشداریان لە شەڕەکەى تکریتدا لە دژى داعش بکردایە، ئەوا شەڕەکە زووتر یەکلایى دەبوویەوە چونکە فڕۆکەى هاوپەیمانان بەراورد ناکرێت لەگەڵ فڕۆکەى ئێرانى و عێراقى."

ناوبراو دەڵێت" لە هەر شەڕێکدا ئێران بەشدارى کردبێت بە تایبەت لە شەڕى تکریت و جەلەولا و سەعدیەدا، فڕۆکەکانى هاوپەیمانان بەشداریان نەکردووە."

فڕۆکەکانى هاوپەیمان لە زۆربەى شەڕەکاندا پاڵپشتى هێزى پێشمەرگەیان کردووە و پێشوەخت بە چڕى بنکە و بارەگاکانى داعشیان بۆمبارانکردووە ، بە تایبەت لەو شەڕانەدا کە لە قۆڵەکانى شەنگال و کەرکوک و خورماتووەوە ڕوویانداوە.

وەستا رەسوڵ فەرماندەى میحوەرى باشورى کەرکوکى هێزى پێشمەرگە ، ئاماژە بەوە دەکات ئەوان هەماهەنگى راستەوخۆیان لەگەڵ هێزەکانى هاوپەیماناندا هەیە بۆ وەشاندنى گورزى سەربازى لە داعش ، دەڵێت"هێزەکانى هاوپەیمانان پـێـیانوتووین بۆ هەر جێگەیەک هێرش بکەن ، ئێمە لە رێگەى فڕۆکەوە هاوکارتان دەبین."

هێزى پـێشمەرگە سەرقاڵى لێدانى سەنگەرى بەهێزە لەو ناوچانەى باشور و خۆرئاواى کەرکوک کە رۆژى دووشەممە بە پاڵپشتى فڕۆکەکانى هاوپەیمانان کۆنترۆڵیانکردن و بەرپرسانى پـێشمەرگە دەڵێن لەم کاتەدا پلانى پـێشڕەوىکردنى زیاتریان نیـیە.

please wait

No media source currently available

0:00 0:02:47 0:00

XS
SM
MD
LG