پۆلیسی به‌ریتانیا ڕۆژی شه‌ممه دانی پێدانا که ده‌کرا کاری زیاتر بکرێت تا ڕێگا له‌و سێ کچه گه‌نجه بگیرێت خێزانه‌کانیان به‌جێبهێڵن و بچن بۆ سوریا بۆ ناو داعش.
پۆلیس له مانگی 12 دا و له میانه‌ی لێکۆڵینه‌وه‌کان له‌سه‌ر وون بوونی کچێکی تر که هاوڕێیان بوو له خوێندنگاکه‌یان و چوو بوو بۆ
سوریا پرسیار و وه‌ڵامی له‌گه‌ڵ ئه‌و سێ کچه‌دا کردبوو.
خێزانه‌کانی ئه‌و کچانه توڕه‌یی خۆیان نیشان دا که پۆلیس ئه‌وانی ئاگادار نه‌کردبووه‌وه که منداڵه‌کانیان په‌یوه‌ندییان به لێکۆڵینه‌وه‌کانه‌وه هه‌بووه.
ده‌زگای سکۆتله‌ند یارد له ڕاگه‌یاندنێکدا دان به‌وه‌دا ده‌نێت که ده‌شیا نامه‌ی مه‌وڵه‌تی لێکۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌و کچانه بۆ ڕاسته‌وخۆ بۆ دایک و باوکیان بچووبایه. له بری ئه‌وه لێکۆڵه‌ره‌کان نامه‌که‌یان داوه به کچه‌کان که بیده‌ن به ماڵه‌وه به‌ڵام ئه‌وان نیشانی ماڵه‌وه‌یان نه‌داوه.
که‌دیزا سوڵتانی ته‌مه‌ن 16 ساڵان له‌گه‌ڵ ئه‌میره عه‌باس و شه‌میما بێغه‌م که هه‌ردووکیان 15 ساڵن له مانگی 2 له ماڵه‌وه هه‌ڵاتوون و له له‌نده‌نه‌وه بۆ ئه‌سته‌نبوڵ چوون. ئێستا بڕوا ده‌کرێت له سوریا بن.