که‌سێـک له فه‌ڕه‌نسـا براوه‌ته به‌رده‌م دادگا به تاوانی هه‌وڵدان بۆ ڕه‌وانه‌کردنی کچانی نه‌وجه‌وان بۆ سوریا تاوه‌کو په‌یوه‌ندی به داعشه‌وه بکه‌ن.
ڕیاز بن شێخ (رياض بن الشيخ) که ڕه‌گه‌زنامه‌ی فه‌ڕه‌نسی هه‌یه، ڕۆژی هه‌ینی برایه به‌رده‌م دادگایه‌کی پاریس به تاوانی یارمه‌تیدانی کچێـکی 14 سـاڵ به مه‌به‌ستی هه‌ڵاتن ماڵه‌وه‌ی و پاشان په‌یوه‌ندی به داعشه‌وه بکات له سوریا. ناوبراو که ته‌مه‌نی 41 سـاڵه و باوکی سێ منداڵه، کچێـکی له ته‌مه‌نی ئه‌و کچه‌دایه.
به‌پـێی پـۆلیس که‌سێـک له‌سه‌ر فه‌یسبوکه‌وه په‌یوه‌ندی به کچه‌که‌وه کردووه و پـێی گوتووه" وه‌ره بۆ سوریا و له‌وێ من ئه‌دهێنم" پاشان پـێی گوتووه هاوڕێـیه‌کم هه‌یه ناوی ڕیازه و ده‌توانێت یارمه‌تی بدات. کچه‌که‌ش بڕوای پـێـکردووه و چووه به پاره‌ی خۆی بلیتێـکی یه‌ک سه‌ری فڕۆکه‌ی له شاری لیۆنه‌وه بۆ شـاری ئه‌سته‌نبوڵی تورکیا کڕیوه. ڕیازیش پاره‌ی شه‌وێـکی ئوتێلی له لیۆن بۆ داوه له‌گه‌ڵ پاره‌ی ئه‌و شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌ی به‌ره‌و فڕۆکه‌خانه‌ی بردووه. له فڕۆکه‌خانه‌ی لیۆن له لایه‌ن پـۆلیسه‌وه ده‌سـتگیرده‌کرێت.
ده‌ڵێن که‌سوکاری کچه‌که ڕۆژێـک پـێشتر بلیته‌که‌یان بینیوبوو و ده‌ستبه‌جێ پـۆلیسیان ئاگادارکردبووه‌وه.
کچه‌که به لێـکۆڵه‌ره‌وانی گوتووه ڕیاز حیجاب و پـۆشاکێـکی ئیسلامی بۆ هێناوه و پـێی گوتووه که گه‌یشتیته سوریا ئه‌و جلوبه‌رگانه بـپـۆشه و سیم کارتی مۆبایله‌که‌ت بشـکێنه.
به پـێی ده‌زگا به‌رپـرسه‌کان نزیکه‌ی 100 کچی نه‌وجه‌وانی فه‌ڕه‌نسایی به‌ره‌و سوریا ڕۆیشتوون تاوه‌کو په‌یوه‌ندی به گروپه ئیسلامیـیه‌کانه‌وه بکه‌ن. زۆربه‌یان له ڕێگه‌ی ئنته‌رنێته‌وه فریو دراون.