Accessibility links

له‌گه‌ڵ ڕووداوه‌کاندا: ئێران و ئیسرائیل و مه‌ترسیه‌کان

  • Balen Salih

سه‌ره‌ک وه‌زیری ئیسرائیل ده‌ڵێت ڕێککه‌وتنی ناوکی نێوان زلهێزه‌کانی جیهان و کۆماری ئیسلامی ئێران نابێته‌ مایه‌ی ده‌ستبه‌ررداربوونی تاران له‌و به‌رنامه‌ ناوکیه‌ مشتومڕ له‌سه‌ره‌ی هه‌یه‌تی.

ئه‌و چه‌پڵه‌ڕێزانه‌ی له‌ کۆنگرێسی وڵاته‌ یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکادا بۆ ئه‌و وتاره‌ی به‌نیامین نه‌ته‌نیاهۆ کرا نیشانه‌ی هاوهه‌ڵوێستی پشتیوانی زۆرینه‌ی ئه‌ندامانی کۆنگرێسه‌ (کۆماریه‌کان) له‌گه‌ڵ نیگه‌رانیه‌کانی ده‌وڵه‌تی جوله‌که‌دا، هه‌رچه‌نده‌ به‌شێک له‌ ئه‌ندامه‌ دیموکراته‌کان بایکۆتی ئه‌و دانیشتنه‌ی ڕۆژی سێ شه‌ممه‌یان کرد.

کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی له‌هه‌وڵی گه‌یشتن به‌ ڕێککه‌وتنێکدایه‌ له‌گه‌ڵ ئێران بۆ سنوردارکردنی پیتاندنی یۆرانیۆم. به‌ڵام سه‌ره‌ک وه‌زیری ئیسرائیل ده‌ڵێت کۆماری ئیسلامی ئێران گه‌ر نه‌شبێته‌ خاوه‌نی چه‌کی ئه‌تۆمی، هێشتاش هه‌ر مایه‌ی مه‌ترسیه‌ له‌ ناوچه‌که‌دا وه‌ک ده‌ڵێت له‌و ڕوانگه‌یه‌وه‌ی وڵاتێکه‌ سه‌رپه‌رشتی تێرۆریزم ده‌کات.

میوانی به‌رنامه‌:

ئارێز ئه‌نده‌ریاری، ڕۆژنامه‌وان و شیکه‌ره‌وه‌ی سیاسی.

هه‌ندێک له‌ شیکه‌ره‌وه‌ له‌وبڕوایه‌دان ئه‌م وتاره‌ی به‌نیامین نه‌ته‌نیاهۆ ته‌نها بۆ بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌ که‌ بڕیاره‌ له‌م مانگه‌دا هه‌ڵبژاردنی گشتی له‌ وڵاته‌که‌یدا بکرێت.

له‌ ئێستادا وه‌ک زۆرێک له‌ سه‌رچاوه‌کانی هه‌واڵ له‌ عێراق ئاماژه‌ی پێده‌که‌ن له‌شکری ئێران و پاسدارانیش به‌شدارییان له‌ شه‌ڕی دژی ڕێکخراوه‌ سوننه‌که‌ی ده‌وڵه‌تی ئیسلامیدا هه‌یه‌ له‌ ناوچه‌ی تکریت، وه‌ک ده‌گوترێت پێشتریش له‌ خانه‌قین و جه‌له‌ولا و ناوچه‌کانی تری عێراقدا به‌ هانای کورد و عێراقیه‌کانیشه‌وه‌ چووه‌ له‌م شه‌ڕه‌دا دژی توندڕه‌وانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی.

بۆ سه‌ره‌ک وه‌زیری ئیسرائیل ئه‌م هه‌موو نیگه‌رانیه‌ی هه‌یه‌ به‌رامبه‌ر ئه‌و به‌رنامه‌ ناوکیه‌ی ئێران له‌ ده‌مێکدا ناوچه‌که‌ بۆته‌ مه‌یدانێکی گه‌وره‌ی شه‌ڕ له‌ عێراقه‌وه‌ بیگره‌ تا ده‌گاته‌ لیبیاش؟

ئایا ئه‌م وتاره‌ی سه‌ره‌ک وه‌زیری ئیسرائیل پێمان ده‌ڵێت که‌ بێ له‌ شه‌ڕی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و له‌ باکوری ئافریکا، ده‌ستکراوه‌ به‌ ده‌هۆڵ کوتانی شه‌ڕێکی تر له‌گه‌ڵ ئێران و هاوپه‌یمانه‌کانیدا؟

ئێران ئه‌مڕۆ خاوه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌ له‌ خاوه‌رمیانه‌دا، ئایا هه‌ر به‌ سنوردارکردنی پرۆسه‌ی پیتاندنی یۆرانیۆم ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی نامێنێت یان هه‌رهیچ نه‌بێت که‌م ده‌کرێته‌وه‌؟

ئایا ئیسرائیل به‌ ته‌نیا ده‌توانێت به‌ره‌نگاری کۆماری ئیسلامی ببێته‌وه‌؟

کامیان جێی مه‌ترسی زیاترن له‌ جیهاندا به‌رنامه‌ ناوکیه‌که‌ی ئێران یان ڕێکخراوه‌ توندڕه‌وه‌ سوننه‌ ئاینزاکه‌ی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی؟

وه‌ڵامی ئه‌م پرسیارانه‌ و پرسیار و سه‌رنجه‌کانی ئێوه‌ی ئازیزیش له‌ به‌رنامه‌ی (له‌گه‌ڵ ڕووداوه‌کاندا) یه‌:

XS
SM
MD
LG