Accessibility links

ئه‌مریکا باس له‌ پلانی ئازادکردنی شاری موسڵ ده‌کات له‌ لایه‌ن عێراقیه‌کانه‌وه

  • VOA News

Peshmerga

Peshmerga

گه‌وره‌ کاربه‌ده‌ستێکی له‌شکری وڵاته‌ یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا ده‌ڵێت له‌شکری عێراق و هێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستانیش به‌رنامه‌ی ئۆپه‌راسیۆنێکیان هه‌یه‌ له‌ مانگی 4 یان 5 دا بۆ ڕزگارکردنی شاری موسڵ له‌ چه‌کداره‌ توندڕه‌وه‌کانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی.

ئه‌م کاربه‌ده‌سته‌ له‌شکرییه‌ی سه‌رکردایه‌تی نێوه‌ندیی وڵاته‌ یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا‌ به‌و مه‌رجه‌ی ناوی نه‌هێنرێت ئاماژه‌ی به‌وه‌ کردووه‌ ژماره‌ی سه‌ربازه‌کانی ئه‌و هێزه‌ عێراقیه‌ی بۆ ئه‌م هێرشه‌ ئاماده‌ ده‌کرێت ده‌گاته‌ 25 هه‌زار سه‌رباز.

هێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستانیش له‌ باکور و ڕۆژئاوای شاری موسڵه‌وه‌ له‌ توندڕه‌وان ده‌ده‌ن.

له‌م ماوه‌یه‌دا هاوپه‌یمانانی به‌ سه‌رکردایه‌تی وڵاته‌ یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا هێرشی ئاسمانییان کردۆته‌ سه‌ر ڕێگه‌وبانه‌کانی که‌ره‌سته‌ و کۆمه‌کی لێوه‌ ده‌چێت بۆ ده‌وڵه‌تی ئیسلامی، واته‌ به‌ر له‌م ئۆپه‌راسیۆنه‌ی بڕیاره‌ له‌ دوو یان سێ مانگی داهاتوودا بکرێت.

په‌نتاگۆن له‌وبڕوایه‌دایه‌ نزیکه‌ی 2000 چه‌کداری توندڕه‌وی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له‌ناو موسڵدان که‌ له‌ مانگی شه‌شی ڕابردوودا ده‌ستیان گرت به‌سه‌ر شاری موسڵدا.

به‌غدا کۆنترۆڵکردنه‌وه‌ی موسڵێ کردۆته‌ ئامانجێکی سه‌ره‌کی.

کاتێکیش پرسیار له‌و کاربه‌ده‌سته‌ له‌شکرییه‌ کرا سه‌باره‌ت به‌وه‌ی بۆچی ورده‌کاریه‌کانی ئه‌م ئۆپه‌راسیۆنه‌ سه‌ره‌کیه‌ ئاشکرا ده‌کات؟ گوتوویه‌تی گرنگه‌ بزانرێت هێزه‌ سه‌ربازیه‌ عێراقیه‌کان چه‌ندێک ڕژد و وابه‌سته‌ن.

ئه‌و کاربه‌ده‌سته‌ ده‌ڵێت هێشتاش زۆر شت هه‌ن پێویسته‌ پێکه‌وه‌ بنرێن و ده‌مانه‌وێت دڵنیابین له‌وه‌ی ڕه‌وشه‌کان گونجاو و دروستن، هه‌رچه‌نده‌ ده‌شڵێت ئه‌مه‌ پلانی عێراق خۆیه‌تی.

وڵاته‌ یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا به‌رنامه‌شی هه‌یه‌ بۆ مه‌شق ڕاهێنان پێکردنی له‌شکری عێراق و هه‌روه‌ها پشتیوانی تری هێزه‌ سه‌ربازیه‌ عێراقیه‌کان.

XS
SM
MD
LG