حزبوڵڵای لوبنان ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه موشه‌کێـکی دژه زرێپـۆشی گرتووه‌ته ژماره‌یه‌ک ئۆتۆمبیلی له‌شکری ئیسرائیل له ناوچه‌ی ناسراو به مه‌زارع شه‌بعا له باکوری ڕۆژهه‌ڵاتی ئیسرائیل له نزیک سنووری لوبنان، له ئاکامدا 2 سه‌ربازی ئیسرائیلی گیانیان له‌ده‌سـتداوه و 17 سه‌ربازی دیکه برینداربوون.
بنیامین نه‌ته‌نیاهو سه‌رۆک وه‌زیری ئیسرائیل له به‌رامبه‌ر ئه‌م هێرشه گوتی وڵاته‌که‌ی کاردانه‌وه‌یه‌کی توندی ده‌بێت.
هه‌تا ئاماده‌کردنی ئه‌م هه‌واڵه کاربه‌ده‌سـتانی لوبنان گوتیان به لایه‌نی که‌م ئیسرائیل 50 گولـله تۆپـی گرتووه‌ته باشوری وڵاته‌که‌یان، له‌و نێوه‌دا سه‌ربازێـکی ئاشـتی پارێزی ئیسپانی پـێوه‌بووه و گیانی له‌ده‌سـتداوه.
حزبوڵڵای لوبنان به‌یانـنامه‌یه‌کی سه‌باره‌ت به هێرشه‌که ده‌رکرد و تیایدا گوتی چه‌ند ئۆتۆمبیلی ئیسرائیلیـیان تێـکشـکاندووه و ژماره‌یه‌ک ئه‌فسه‌ر و سه‌ربازیشی کوشتووه و بریندارکردووه.
گوتیشی ئه‌مه له تۆڵه‌ی ئه‌و هێرشه ئاسـمانیـیه‌ی 18 ی ئه‌م مانگه‌ی ئیسرائیل بوو که له به‌رزایـیه‌کانی گۆلان کرانه سه‌ر چه‌ند ئۆتۆمبیلێـک و تیایاندا 6 چه‌کداری حزبوڵڵا و جه‌نه‌ڕاڵێـکی ئێرانی کوژران.