Accessibility links

شه‌ماڵ به‌شیری: پرۆژه‌ی په‌که‌که‌ بۆ شه‌نگاڵ پرۆژه‌ی چوونیه‌تی دیموکراتیزه‌کردنی ده‌سه‌ڵاته‌

  • Jani Diylan

Shamal Bashiri

Shamal Bashiri

شه‌ماڵ به‌شیری: پرۆژه‌ی په‌که‌که‌ بۆ شه‌نگاڵ پرۆژه‌ی چوونیه‌تی دیموکراتیزه‌کردنی ده‌سه‌ڵاته‌

کێشه‌ی گوایه‌ به‌ کانتۆن کردنی شه‌نگاڵ له‌ لایه‌ن پارتی کریکارانی کوردستان لێکدانه‌وه‌ و خوێندنه‌وه‌ی جۆرا و جۆرێ لێکه‌وتوه‌ته‌وه‌. ئاخۆ بۆ له‌م کاته‌دا په‌که‌که‌ هه‌نگاوێکی له‌و جۆره‌ له‌به‌ر گرتووه‌؟

شه‌ماڵ به‌شیری شاره‌زای کاروباری رامیاری له‌ هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت" له‌ ده‌سپێکدا ده‌بێ ئه‌وه‌ بڵێم ئایا ئه‌م هه‌نگاوه‌ که ئێستا ‌ له‌ شه‌نگاڵ هه‌ڵهێنراوه‌ته‌وه‌ ، هه‌نگاوێکه‌ به‌ره‌و به‌ کانتۆنکردنی شه‌نگاڵ یان نه‌، ئه‌مه‌ هه‌تا ئێستاکه‌ دیار نییه جونکه‌ هیچ لایه‌نێک پرۆژه‌یه‌کی به‌م شێوازه‌ی پێشکه‌ش نه‌کردووه‌‌. کاک شه‌ماڵ هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت ئێمه‌ ئێستاکه‌ له‌ پرۆسه‌ی سه‌ر له‌ نوێ دارشتنه‌وه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست به‌ گشتی و کوردستان و عێراق به‌ تاێبه‌تیدا، روبه‌رووی دوو پرۆژه‌ی جیاوازن له‌ لایه‌ن دوو بزوتنه‌وه‌ی سیاسی له‌ ئاست کوردستاندا، یه‌کمیان پارتی دیمۆکراتی کوردستان و دووهه‌میان پارتی کرێکارانی کوردستان، ئه‌م دوو لایه‌نه‌ به‌ دوو پرۆژه‌ی جیاواز و به‌ دوو تێروانێنی جیاوازه‌وه‌ له‌ هه‌وڵی به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌کی کوردی دان. کاک شه‌ماڵ ده‌شڵێت پرۆژه‌که‌ی پدک مۆدێلێکی ناوه‌ند گه‌راییه‌ واته‌ فۆرمێکه‌ له‌م فۆرمانه‌ له‌ هه‌رێمه‌که‌دا باوه‌ و ده‌وڵه‌تانی ده‌وروبه‌ریش به‌ کاریان هێناوه‌ وه‌ پرۆژه‌ی دووه‌م که‌ هه‌مانه‌ که‌ له‌م رۆژانه‌ی دووایه‌دا هه‌لایه‌کی یه‌کجار زۆر لێ بوه‌ته‌وه‌ و وه‌کو پارچه‌کردنی کوردستان و وه‌کو خزمه‌تکردن به‌ داگیرکه‌رانی کوردستان تاوانبار ده‌کردرێت، پرۆژه‌ی په‌که‌که‌یه‌ که‌ باوه‌ری به‌وه‌یه‌ ده‌سه‌ڵات چه‌نده‌ له‌ ناوه‌ند کۆبکرێته‌وه‌، ئه‌وه‌نده‌ کاریکته‌ری نا دیموکراتیک به‌ خۆ ده‌گرێ به‌ڵام ده‌سه‌ڵات چه‌نده‌ له‌ ناوه‌ند بکشێندرێته‌وه‌ و دابه‌ش بکرێت و له‌سه‌ر هه‌رێمه‌کان بڵاو بکرێته‌وه‌ ئه‌وه‌نده‌ کاریکته‌ری ده‌سه‌ڵات دیموکراتیک ده‌بێ واته‌ پرسی سه‌ره‌کی، پرسی سازکردنی ته‌نها به‌رێو‌به‌رایه‌تێک نییه‌ به‌ڵکۆ پرسی سه‌ره‌کی له‌م پرۆه‌یه‌‌دا چوونیه‌تی دیموکراتیزه‌کردنی ده‌سه‌ڵاته‌".

XS
SM
MD
LG