دواى چەندین جار بەرپرسانى عێراق لە کۆڕ و کۆبوونەوەکانیاندا نیگەرانى بۆ هاوکارى و پشتیوانى ئەمهریکا دەردەبڕن لە ڕووبەڕووبوونەوەى تێرۆر و کەمى بۆردومانى فڕۆکەکان بۆ سەر مۆڵگە و حەشارگەى چەکدارانى داعش، هاوکات لە هەندێک جێگاش پرسى سەرسوڕهێنەر دەوروژێنرێت کە گوایە ئەمهریکا خواستى لەناوبردنى داعشى نیـیە، ئەم لێدوانانە باڵیۆزى ئەمهریکاى لە بەغداد هێنایە دەنگ و ئامانجى چەند مانگى رابردووى فڕۆکە چەنگییەکانى بە کوژرانى هەزاران چەکدارى داعش ناوبرد کە بە سەدان ئەمیرى ئەو رێکخراوە تێرۆرستییە تیادایه.
گۆران تۆفیق پهیامنێری دهنگی ئهمهریکا له بهغدا ڕاپـۆرتی لهم بارهیهوه ناردووه.