پـۆلیسی ئه‌ڵمانیا هه‌ڵمه‌تێـکی پـشکنین و ده‌سـتگیرکردنی له دژی توندڕه‌وه ئیسلامیـیه‌کان له چه‌ند شارێـکی وڵاته‌که‌ی ئه‌نجامداوه و 2 که‌سی ده‌سـتگیرکردووه.
ئاژانسی ده‌نگ‌وباسی ڕۆیته‌رز ده‌ڵێت ئۆفیسی داواکاری گشـتی فیدراڵی ئه‌ڵمانیا له شاری (کارلسرووه) ڕایگه‌یاندووه پـۆلیسی وڵاته‌که‌ی 2 که‌سی ده‌سـتگیرکردووه به تاوانی ئه‌ندامێتی له داعش.
ئۆفیسه‌که ناوی ته‌واوی ئاشـکرا نه‌کردون و ته‌نها گوتویه‌تی مسته‌فا س. ته‌مه‌ن 26 سـاڵ و سیباستیان ب. ته‌مه‌ن 27 سـاڵ له هه‌رێمی ڕاینی باکور- وێستفالیا ده‌سـتگیرکراون. پاشان باسی له‌وه کردووه هیچ به‌ڵگه‌یه‌کیان به‌ر ده‌ست نه‌که‌وتووه نیشانی بدات به نیازی ئه‌نجامدانی هێرش بووبن، به‌ڵام زانیاریـیان له‌سه‌ره له سوریا مه‌شق و ڕاهێنانیان پـێکراوه و هه‌ستاون به گه‌یاندنی خۆراک و کۆمه‌ک بۆ به‌ره‌کانی پـێشه‌وه‌ی شه‌ڕ.
هه‌ردووکیان له سـاڵی 2013 له ڕێگه‌ی تورکیاوه چوونه‌ته سوریا و په‌یوه‌ندیـیان به گرووپی موهاجری حه‌له‌ب کردووه، ئه‌وه‌ی بووه‌ته به‌شێـک له گروپی داعش. سـیباستیان له مانگی یازده‌ی سـاڵی 2013 گه‌ڕاوه‌ته‌وه ئه‌ڵمانیا و مسته‌فاش له مانگی نۆی سـاڵی 2014.
کاربه‌ده‌سـتانی ئاسایشی ئه‌ڵمانیا ده‌ڵێن نزیکه‌ی 600 که‌س له ئه‌ڵمانیاوه په‌یوه‌ندیـیان به توندڕه‌وه‌کانی سوریا و عێراق کردووه و هه‌تا ئێسـتا 60 که‌سیان لێکوژراوه و مه‌زه‌نده ده‌کرێت 180 که‌سیشیان گه‌ڕابنه‌ته‌وه ئه‌ڵمانیا.