Accessibility links

فه‌رمانبه‌رانی سلێمانی له‌ به‌رامبه‌ر دواکه‌وتنی موچه‌کانیان مانده‌گرن


ژمارەیەکى زۆر لە فەرمانبەرانى فەرمانگە حکومیەکانى پاریزگاى سلێمانى لە بەرامبەر درەنگ کەوتنى موچەکانیان، ئەمڕۆ سیشەممە دەستیان بە مانگرتن کرد و دەوامى فەرمانگەکانیان راگرت.

سەرهەڵدانى مانگرتن و ناڕەزایەتى لە پارێزگاى سلێمانى دواى لێدوانێکى سەفین دزەیى وتەبێژى حکومەتى هەرێم هات ، کە ڕایگەیاندبوو حکومەت ئەگەر پارەى هەبێت موچەى مانگى یازدە و دوازەى ساڵى رابردوو دەدات.

کاروان سەردار مامۆستاى پەیمانگا کە ئەمڕۆ بایکۆتى دەوامى کردووە بە دەنگى ئەمەریکاى راگەیاند"نزیکەى سێ مانگە موچەمان وەرنەگرتووە، بۆیە ئەمڕۆ بایکۆتى دەواممان کردووە."

ناوبراو دەڵێت"هیچ لایەنێکى حکومەت بە دەممانەوە نەهاتووە، بۆیە بڕیارمان دا بەردەوام بین لە مانگرتن."

درەنگ کەوتنى موچەى فەرمانبەران و پێنەدانى موچەکانیان لەلایەن حکومەتەوە ، لە کاتێکدایە هەرێم و بەغدا لەسەر ناردنى نەوتى هەرێم و خەرجکردنى موچەى فەرمانبەرانى هەرێم رێککەوتووتن.

نیگەرانى تەنها فەرمانبەرانى هەرێمى نەگرتووەتەوە ، بەڵکو پەرلەمانتارانیش نیگەرانن و پێیانوایە حکومەت فێڵ لە هاوڵاتیان و موچەخۆران دەکات.

بێستون فایەق ئەندامى پەرلەمانى کوردستان کە ئەمڕۆ فەرمانبەرە مانگرتووەکانى بەسەر کردووەتەوە، بە دەنگى ئەمەریکاى راگەیاند"دەبێت فەرمانبەران بەردەوام بن لە مانگرتن و ناڕەزایەتى هه‌تا ئەو کاتەى حکومەت ناچار دەکەن موچەکانیان دابین بکات و چیتر فێڵیان لێنەکات."

please wait

No media source currently available

0:00 0:03:49 0:00

XS
SM
MD
LG