ئۆتۆمبیلێـکی بۆمبڕێژکراو له شوێنی پارکی ئوتێلێـکی شاری توبروقی لیبیا ته‌قیوه‌ته‌وه که له ئێسـتادا په‌رله‌مانی هه‌ڵبژێردراوی ئه‌و وڵاته له‌وێ کۆده‌بێته‌وه.
فه‌رج بوهاشم گوته‌بێژی په‌رله‌مان به ئاژانسی ده‌نگ‌وباسی ڕۆیته‌رزی گوت ته‌قینه‌وه‌که خۆکوژێـک ئه‌نجامی داوه و له‌و ده‌مه‌دا بووه که په‌رله‌مانتاران له هۆڵێـکی ئوتێله‌که له کۆبوونه‌وه‌دا بوون.
به‌پـێی هه‌واڵه‌کان ژماره‌یه‌ک که‌س برینداربوون و هه‌روه‌ها زیان به ئوتیڵه‌که که‌وتووه.
هه‌رچه‌نده که‌س به‌رپـرسیارێـتی خۆی له ته‌قینه‌وه‌که ڕانه‌گه‌یاندووه، به‌ڵام کاربه‌ده‌سـتان پـێـیان‌وایه ئیسلامیـیه توندڕه‌وه‌کانی له پشـته‌وه بێت.