Accessibility links

ڕه‌نگین عه‌بدوڵا: نابێت ناوچه‌ دابڕێندراوه‌کان بکه‌ونه‌ ژێر ده‌ستی هێزی پاسه‌وانی نیشتیمانیه‌وه

  • Balen Salih

ڕه‌نگین عه‌بدوڵا

ڕه‌نگین عه‌بدوڵا

ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق له‌ سه‌روبه‌ندی پێکهێنانی هێزێکی چه‌کداردایه‌ به‌ ناوی پاسه‌وانی نیشتیمانی.
پێکهێنانی ئه‌م هێزه‌ له‌ ده‌مێکدایه‌ که‌ عێراق له‌ قه‌یرانێکی ئابوری قورسدایه‌ و ڕووبه‌ڕووی کورتهێنانی بودجه‌ بۆته‌وه‌ و هه‌روه‌هاش له‌ چه‌ند به‌ره‌یه‌که‌وه‌ له‌ شه‌ڕدایه‌ له‌گه‌ڵ تێرۆریستاندا.

ڕه‌نگین عه‌بدوڵا، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌ فراکسیۆنی یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان ده‌ڵێت ئه‌م پڕۆژه‌یه‌ پێشنیازی سوننه‌کانه‌ و به‌پێی ئه‌و داوایه‌ی عه‌ره‌بی سوننه‌ش کردویه‌تی ئه‌رکی ئه‌م هێزه‌ نوێیه‌ پاراستنی پارێزگاکانه‌، به‌ڵام وه‌ک ئه‌م ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌ی عێراق ده‌ڵێت کورد به‌ ئاگاهیه‌وه‌ سه‌یری ئه‌م پڕۆژه‌یه‌ ده‌کات هه‌رچه‌نده‌ هێشتاش نه‌بووه‌ته‌ پڕۆژه‌ یاسایه‌ک نێردرابێت بۆ په‌رله‌م،انی وڵاته‌که‌.

له‌ وه‌ڵامی پرسیارێکی به‌ڵێن ساڵح، سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ئایا بوونی ئه‌م هێزه نوێیه‌ (پاسه‌وانی نیشتیمانی) ‌ له‌ ناوچه‌ جێناکۆکه‌کاندا چۆن ده‌بێت؟ له‌ ده‌مێکدا هێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان له‌و ناوچانه‌ن به‌مه‌به‌ستی پاراستنی ئه‌و ناوچانه‌ له‌ مه‌ترسیه‌کانی ڕێکخراوی تێرۆریستی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی، ڕه‌نگین عه‌بدوڵا ده‌ڵێت له‌ یاسای بودجه‌دا پێشمه‌رگه‌ وه‌ک به‌شێک له‌ وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق ناسێندراوه‌ و هێزێکی فه‌رمیی و به‌شێکه‌ له‌ له‌شکری عێراق ده‌شڵێت ئه‌گه‌ر هاتوو ئه‌م هێزه‌ هه‌ندێک مه‌رجی تایبه‌تی بۆ دابنرێت له‌وانه‌ پێویسته‌ ئه‌و هێزه‌ له‌ ژێر ده‌سه‌ڵاتی پارێزگاره‌کاندا بێت به‌ڵام وه‌ک ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر له‌ شوێنێکی تره‌وه‌ بجوڵێندرێت یان هه‌ر ته‌نها له‌ ژێر فه‌رمانڕه‌وایه‌تی سوننه‌کاندا بێت ئه‌وا به‌ دڵنیاییه‌وه‌ شتێکی خراپ ده‌بێت.

زانیاری زیاتر له‌ ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه‌:

XS
SM
MD
LG