ئه‌مڕۆ 10 ی دیسه‌مبه‌ر ڕۆژی جیهانی مافی مرۆڤه، وه به‌م بۆنه‌یه‌وه له به‌رده‌م ته‌لاری په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردسـتان له شاری هه‌ولێر ژماره‌یه‌ک له نوێنه‌ری ڕێـکخراوه‌کان و چالاکوانانی کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی و پـیاوانی ئاینی گردبوونه‌وه‌یه‌کیان سـازدا بۆ پـێشکه‌شکردنی یاداشـتێـک بۆ هه‌رسێ سه‌رۆکایه‌تیـیه‌که‌ی هه‌رێم و په‌رله‌مان و حکومه‌ت بۆ شکاندنی بێ ده‌نگی له به‌رامبه‌ر ئیعدامکردنی کوردان له ڕۆژهه‌ڵات له لایه‌ن حکومه‌تی کۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه.
درێژه‌ی ڕاپـۆرته‌که‌ی عومه‌ر فه‌رهادی په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له هه‌ولێر له‌م فایله ده‌نگیـیه‌دایه.