Accessibility links

به‌هۆی شه‌ڕی داعشه‌وه‌ هه‌رێمی کوردسـتانی عێراق 727 ڕۆڵه‌ی خۆی له‌ده‌سـتداوه‌

  • VOA News

وه‌زاره‌تی پـێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی کوردسـتانی عێراق ده‌ڵێت له‌وه‌تای شه‌ڕی داعش ده‌سـتیپـێکردووه‌ سه‌دان ڕۆڵه‌ی ئه‌و هه‌رێمه‌ گیانیان له‌ده‌سـتداوه‌ و به‌ هه‌زارانیش برینداربوون.

وه‌زاره‌ته‌که‌ ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ له‌ به‌یانـنامه‌یه‌کدا ڕایگه‌یاند له‌وه‌تای داعش له‌ 10 ی مانگی شه‌شه‌وه‌ هێرشێـکی به‌رفراوانی له‌ عێراق ده‌سـتپـێـکردووه‌ 727 پـێشمه‌رگه‌ و پـۆلیس و ئه‌ندامی هێزه‌کانی ئاسایش و زێره‌ڤانی و به‌رگری و فریاکه‌وتن و هێزی پشـتیوانی و خۆبه‌خش و خانه‌نشین و که‌م ئه‌ندام گیانیان له‌ده‌سـتداوه‌ و 34 ی دیکه‌ بێ‌سه‌روشوێنن و 3564 ی دیکه‌ش برینداربوون.

پاشان وه‌زاره‌ته‌که‌ ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ کرد که‌ به‌و قوربانیـیانه‌ توانراوه‌ زیانی گه‌وره‌ به‌ داعش بگه‌یه‌نرێت و ئێستا هێزه‌کانی هه‌رێم له‌ قۆناغی به‌رگریـیه‌وه‌ چوونه‌‌ته‌ قۆناغی هێرشبردن و ڕزگارکردنی ناوچه‌ داگیرکراوه‌کاندا.

XS
SM
MD
LG