به‌پـێی دوا لێـدوانی کاربه‌ده‌سـتانی یه‌مه‌ن زیانی گیانی ئاکامی هێرشه خۆکوژیـیه‌که‌ی سه‌ر ماڵی باڵیۆزی ئێران له وڵاته‌که‌یان کوژرانی که‌سێـکه و برینداربوونی 17 که‌سی دیکه‌یه.
ڕۆژی چوارشه‌ممه خۆکوژێـک به ئۆتۆمبیلێـکی بۆمبڕێژکراوه‌وه خۆی کێشاوه به ماڵی باڵیۆز حه‌سه‌ن سه‌ید نام له گه‌ڕه‌کی دیپـلۆماسی سه‌نعای پایته‌خت و جگه له‌و زیانه گیانیـیانه زیانیشی به ماڵه‌که گه‌یاندووه.
ئه‌مه یه‌که‌م جار نیـیه دیـپلۆماتای ئێرانی له یه‌مه‌ن بکرێنه ئامانج، پـێشـتر دیـپـلۆماتێـکی ئێرانی کوژرا کاتێـک هه‌وڵی ڕفاندنیان دابوو و خۆی به ده‌سـته‌وه نه‌دابوو. هه‌روه‌ها دیـپـلۆماتێـکی دیکه‌ش هێشتا بارمته‌یه له لای یه‌کێـک له کۆمه‌ڵه چه‌کداره‌کانی ناو ئه‌و وڵاته.
به‌ڵێن ساڵح ڕاپـۆرتی له‌م باره‌یه‌وه ئاماده‌کردووه.