شه‌وی دووشه‌ممه شه‌ڕێـکی قورس له به‌ره‌ی باشوری شاری کۆبانی له‌سه‌ر ڕێگای حه‌له‌ب ڕوویدا و به‌پـێی هه‌واڵه‌کان گه‌وره چه‌کدارێـکی داعش به ناوی ئه‌سه‌دوڵڵا شیشانی که به‌ڕه‌چه‌ڵه‌ک چیچانیـیه له‌و شه‌ڕه‌دا کوژراوه.
زارا مستۆ به‌رپـرسی ئۆفیسی کۆبانی ماڵپه‌ڕی وڵاتی له لێدوانێـکیدا بۆ ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا گوتی له‌و شه‌ڕه‌دا ژماره‌یه‌کی زۆری چه‌کدارانی داعش کوژراون له نێویاندا ئه‌سه‌دوڵڵا شیشانی.
هه‌روه‌ها له نزیک سه‌نته‌ری هونه‌ر و ڕۆشنبیری "باقی خودۆ" چه‌کدارانی داعش هه‌وڵیان دابوو هێرش بۆ سه‌ر ناوه‌ندی شاره‌که بکه‌ن به‌ڵام هێزه کوردیـیه‌کان به توندی به‌رپه‌رچیان دانه‌ته‌وه.
له ڕۆژهه‌ڵاتی شاره‌که‌ش له نزیک بازاڕی هال و بینای ئاسایش شه‌ڕی توند ڕوویان دابوو.
ڕۆژی سێشه‌ممه‌ش داعش به ده‌یان گولـله خومپاره شاره‌که‌ی بۆردومانکردووه و زیانی به ماڵی خه‌ڵکی و شوێنه گشتیـیه‌کان گه‌یاندووه. هاوکات هێزه‌که‌ی پـێشمه‌رگه به چه‌کی قورس شوێنه‌کانی داعشیان بۆردومانکردووه.
له لایه‌کی دیکه‌وه فڕۆکه‌کانی هاوپه‌یمانان ڕۆژی سێشه‌ممه 5 جار بۆردومانی شوێنه‌کانی داعشیان کردووه له باشور و ڕۆژهه‌ڵاتی شاره‌که و ئاگر و دوکه‌ڵ له‌و شوێنانه به‌رزبوونه‌ته‌وه.
پاشان زارا مستۆ ده‌ڵێت هاوکاتی ئه‌م شه‌ڕانه، تورکیا 6 شه‌ڕڤانی یه‌په‌گه‌ی له شاری ڕه‌حا ده‌سـتگیرکردووه که له شاری کۆبانی برینداربووبوون و چاره‌سه‌ری پـزیشکی به‌ره‌و ڕه‌حا برابوون.
ته‌واوی لێدوانه‌که‌ی زارا مستۆ له‌م فایله ده‌نگیـیه‌دایه.