کاربه‌ده‌سـتانی ئاسایشی لوبنان ده‌ڵێن له‌شـکری وڵاته‌که‌یان ژنێـک و منداڵێـکی ئه‌بو به‌کر ئه‌لبه‌غدادی ڕێبه‌ری داعشی ده‌سـتگیرکردووه.
کاربه‌ده‌سـتان ڕۆژی سێشه‌ممه ڕایانگه‌یاند ژنه‌که و منداڵه‌که له وه‌زاره‌تی به‌رگری لوبنان لێـکۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا کراوه، پاش نزیکه‌ی 10 ڕۆژ له‌وه‌ی له نزیک سنووری سوریا ده‌سـتگیرکراون.
ڕۆژنامه‌ی ئه‌لسه‌فیری لوبنانی ده‌ڵێت ئه‌م ژن و منداڵه‌ی به‌غدادی به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ده‌زگا سیخوڕیـیه بیانیـیه‌کاندا ده‌سـتگیرکراون.
شایه‌نی باسه به‌غدادی له سـاڵی 2010 وه ڕێبه‌رایه‌تی گروپی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ده‌کات و له کۆتایی مانگی شه‌ش خه‌لافه‌تی خۆی ڕاگه‌یاند به‌سه‌ر ناوچه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی سوریا و باکوری عێراق، له‌و شوێنانه‌ی چه‌کداره‌کانی ده‌سـتیان به‌سه‌رداگرتوون.
ئه‌مه‌ریکا به‌غدادی وه‌ک تێرۆرسـتێـکی جیهانی ناودێرکردووه و ده‌ڵێت هه‌تا 10 ملیۆن دۆلار وه‌ک خه‌ڵات ده‌دات له به‌رامبه‌ر هه‌ر زانیاریـیه‌ک بـبێته مایه‌ی ده‌سـتگیرکردنی.
له لایه‌کی دیکه‌وه بڕیاره جان کێری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا ڕۆژی چوارشه‌ممه له برۆکسل سه‌رۆکایه‌تی کۆبوونه‌وه‌یه‌کی ئاستی وه‌زیران بکات که تیایدا 60 وڵاتی هاوپه‌یمان کۆده‌بنه‌وه به مه‌به‌سـتی تاووتوێکردنی هه‌وڵه سیاسیـیه‌کان بۆ شه‌ڕی دژی داعش.