چالاکوانانی سوریا ده‌ڵێن شه‌وی ڕابردوو چه‌ند شوێنێـک له شارۆچکه‌ی حارمی پارێزگای ئیدلب له باکوری ڕۆژئاوای سوریا له لایه‌ن فڕۆکه‌وه بۆردومانکراون که پـێده‌چێت فڕۆکه‌ی وڵاتانی هاوپه‌یمانان به ڕێبه‌رایه‌تی ئه‌مه‌ریکا بووبن.
کۆمه‌ڵه‌ی چاودێری مافه‌کانی مرۆڤی سوریا بنکه له به‌ریتانیا و کۆمیته‌کانی هه‌ماهه‌نگی خۆجێی سوریا که هه‌ردووکیان زانیاری له‌سه‌ر ڕووداوه‌کانی ناو سوریا له ژماره‌یه‌کی زۆری چالاکوانان کۆده‌که‌نه‌وه هه‌واڵه‌که‌یان ڕاگه‌یاند، به‌ڵام هیچ زانیاریـیه‌کیان له باره‌ی ئامانج و زیانه‌کانی بۆردومانه‌که ده‌ستنه‌که‌وتووه.
شارۆچکه‌ی حارم که که‌متر له 10 کیلۆمه‌تر له ناوچه‌کانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی یه‌کینه‌کانی پاراستنی گه‌ل له کانتۆنی عه‌فرینه‌وه دوره، له ژێر کۆنترۆڵی به‌ره‌ی نوسره‌ی باڵی ئه‌لقاعیده‌ی سوریایه. فڕۆکه‌کانی ئه‌مه‌ریکا هه‌فته‌ی ڕابردوو له نزیک ئه‌م شارۆچکه‌یه چه‌کدارانی ئه‌م کۆمه‌ڵه توندڕه‌وه‌یان بۆردومانکرد.
ئه‌گه‌ربێت هه‌واڵه‌که پشـتڕاستبکرێتهوه، ئه‌وا ده‌بێته چواره‌م جار به‌ره‌ی نوسره بکرێته ئامانجی هێرشی ئاسمانی له‌وه‌تای هه‌ڵمه‌تی هاوپه‌یمانان به ڕێبه‌رایه‌تی ئه‌مه‌ریکا له دژی داعش و کۆمه‌ڵه توندڕه‌وه‌کانی دیکه‌ی ناو سوریا ده‌سـتپـێـکردووه.