کۆمیته‌ی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌کانی تورکیا ده‌ڵێت ڕادیۆ و ته‌له‌فیزیۆنی ده‌وڵه‌ت TRT سزا دراوه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی لایه‌نگری ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانی کردووه له کاتی هه‌ڵمه‌ته‌کانی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکایه‌تیدا.
کۆمیته‌که ڕۆژی چوارشه‌ممه ڕایگه‌یاند ده‌زگای سه‌رپه‌رشتی په‌خشی ڕادیۆ و ته‌له‌فیزیۆن له تورکیا سزاکه‌ی سه‌پاندووه. ده‌ڵێت به‌پـێی سزاکه ده‌بێت له بری 11 له به‌رنامه‌کانی ته‌له‌فیزیۆن بابه‌تی دۆکۆمێنته‌ری په‌خش بکات و هه‌روه‌ها هۆکاری سزادانه‌که‌ی ڕابگه‌یه‌نێت.
ده‌زگاکه ده‌ڵێت TRT له نێوان ڕۆژانی 6 و 8 ی مانگی هه‌شت بۆ ماوه‌ی 5 کاژمێر و 26 خوله‌کی کاتی به‌رنامه‌کانی خۆی ته‌رخانکردووه بۆ په‌خشکردنی وتاره‌کانی ئه‌ردۆغان، به‌ڵام له هه‌مان کاتدا هیچ کام له وتاره‌کانی هه‌ردوو ڕکابه‌ره سه‌ره‌کیـیه‌که‌ی ئه‌کمه‌لدین ئیحسان ئۆغڵو و سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاشی په‌خش نه‌کردووه.
له‌وه‌تای 45 سـاڵه ڕادیۆ و ته‌له‌فیزیۆنی ده‌وڵه‌تی تورکیا TRT دامه‌زراوه ئه‌مه یه‌که‌م جاره سزا بدرێت.
نه‌یارانی ئه‌ردۆغان ده‌ڵێن ناوبراو که 52% ی ده‌نگه‌کانی به‌ده‌سـتهێنا، سه‌روه‌ت و سامانی گشـتی بۆ هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنه‌که‌ی به‌کارهێناوه.
جێی ئاماژه‌یه له 10 ی مانگی هه‌شت یه‌که‌م هه‌ڵبژاردنی ڕاسته‌وخۆی سه‌رۆکایه‌تی له تورکیا به‌ڕێوه‌چوو، ئه‌مه‌ش پاش ئه‌وه‌ی ده‌سـتوری وڵاته‌که هه‌موارکرا بۆ چۆنێتی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆک و زیادکردنی ده‌سه‌ڵاته‌کانی.