Accessibility links

ووریا قه‌ره‌داغی: حکومه‌ت هه‌رێم ده‌بێت بیرۆێ رێکخستن، لۆبی له‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات درووست بکات نه‌ک بیرۆێ بازرگانی

  • Jani Diylan

Wuria Karadaghy

Wuria Karadaghy

ووریا قه‌ره‌داغی: حکومه‌ت هه‌رێم ده‌بێت بیرۆێ رێکخستن، لۆبی له‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات درووست بکات نه‌ک بیرۆێ بازرگانی

ئێمه‌ ئه‌زانین نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان رۆڵێکی سه‌ره‌کی و گرنگی هه‌یه‌ له‌ نێوانگیری و یه‌کلاکردنه‌وه‌ی زۆر له‌ کێشه‌ و گرفته‌کان له‌ جیهان و رێگرتن له‌ ته‌شه‌نه‌ کردنی ئه‌و کێشانه‌ بۆ شه‌ر. ئاخۆ نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان چ رۆڵێکی هه‌بوه‌ له‌ کێشه‌ی کورد؟

ووریا قه‌ره‌داغی به‌رپرسی به‌شی ئاسیای ناوه‌راستی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان له‌ هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت"بۆ یه‌کمین جار له‌ رێگای مه‌نگۆلیاوه‌ له‌ ساڵی 1961 کێشه‌ی کورد هاته‌ ئه‌نجومه‌نی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان، پاشان له‌ هه‌شتاکان نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان رۆڵێکی به‌رزی هه‌بوو بۆ به‌رگری له‌ کێشه‌ی کورد، به‌ تاێبه‌تی له‌ کێشه‌ی به‌ کارهێنانی چه‌کی کیمیاوی له‌ لایه‌ن رژێمی سه‌دام وه‌، له‌ سێداره‌دانی رۆڵه‌ کورده‌کان له‌ ئێران وه‌ ئه‌و فیشاره‌ی تورکیا هێنای به‌سه‌ر کورده‌کان. کاک ووریا هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان وه‌کو ده‌زگایه‌کی سیاسی نییه‌ به‌ڵکۆ ده‌زگایه‌کی هاوئاهه‌نگیه‌، رێکخه‌ره‌، خۆێ بریار نادات به‌ڵکۆ وڵاته‌ گه‌وره‌کان بریار ئه‌ده‌ن، لایه‌نه‌ سیاسیه‌که‌ی ئه‌توانم بڵێم لاوازه‌ به‌ڵام لاینه‌ مرۆڤایه‌تیه‌که‌ی زۆر به‌هێزه‌ بۆ پشتێوانی له‌ کێشه‌ی کورد. سه‌باره‌ت به‌وه‌ی بۆ به‌و شێوه‌ی کێشه‌ی فه‌لستینیه‌کان و هه‌ندێ نه‌ته‌وه‌ی بچووکی تر گه‌یشتوونه‌ته‌ به‌ر ده‌ستی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان به‌ڵام کێشه‌ی کورد نه‌گه‌ێشتووه‌ته‌ به‌ر ده‌رگاگه‌شی، ده‌ڵێت ئه‌و پرسیاره‌ ده‌بێت ئاراسته‌ی خۆمانیش بکه‌ێن، من چه‌ندین جار ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌م دووپات کردووه‌ته‌وه‌ که‌ حکومه‌تی هه‌رێم ده‌بێت بیرۆێ رێکخستن، لۆبی له‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات له‌ سویس، واشنتن، مۆسکۆ، قاهیره‌ و دانه‌یه‌ک له‌ برۆکسل درووست بکات نه‌ک بیرۆێ بازرگانی".

XS
SM
MD
LG