جوداخوازانی لایه‌نگری ڕوسیا له خۆرهه‌ڵاتی ئۆکرانیا ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه ده‌ستیان به ده‌نگدانێکی مشتومڕکراو له‌سه‌ر کردووه، ئه‌وه‌ی کیڤ و خورئاوا ده‌ڵێین دانی پێدا نانێن.
جوداخوازان ئه‌وانه‌ی کونتڕۆلی به‌شێکی زۆری هه‌رێمه‌کانی لۆهانسك و دۆنیتسك له خورههڵاتی ئۆکرانیا ده‌که‌ن، ئه‌مڕۆ ڕویان کرده سندوقه‌کانی ده‌نگدان بۆ هه‌ڵبژاردنی ده‌سته‌کانی به‌ڕێوه‌بردن و قانوندانهران له ناوچه‌کانی ژێر ده‌سه‌ڵاتیان.
یه‌کیتی ئۆروپا و وڵاته‌یه‌کگرتۆکانی ئه‌مه‌ریکا ده‌نگدانه‌که‌یان به ناقانونی له قه‌ڵه‌مداوه و ده‌ڵێین پێشێلی ده‌ستور و ڕیکه‌وتننامه‌ی ئاگر به‌ستی نێوان جوداخوازان و حکومه‌تی ئۆکرانیا ده‌کات ئه‌وه‌ی له 5 ی مانگی نۆدا مۆریان کردبوو.