کۆمه‌ڵه‌ی چاودێری مافه‌کانی مرۆڤی سوریا بنکه له به‌ریتانیا ده‌ڵێت چه‌کدارانی داعش 4 که‌سی خێڵێـکی سووننه‌یان له ڕۆژهه‌ڵاتی سوریا سه‌ربڕیوه به تاوانی شه‌ڕکردن له دژیان.
کۆمه‌ڵه‌که ڕۆژی دووشه‌ممه ڕایگه‌یاند ئه‌و چوار که‌سه له خێڵی شیتاتی سووننه ئاینزان که له پارێزگای دێر ئه‌لزوری ڕۆژهه‌ڵاتی سوریایه له نزیک سنووری عێراق. ده‌شڵێت ئه‌م چوار که‌سه تاوانبارکرابوون به‌وه‌ی په‌یوه‌ندیـیان به سه‌ربازگه‌یه‌کی ڕژێمی ئه‌سه‌ده‌وه کردووه له ناوچه‌ی ته‌دموری پارێزگای حومس.
هه‌روه‌ها ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌کات دووانیان له مه‌یدانێـکی شارۆچکه‌ی بوکه‌مال سه‌ریان بڕیون و دووانه‌که‌ی دیکه‌یان له ده‌ره‌وه‌ی شارۆچکه‌که.